March 15, 2004
تێرۆر و كوشت و بڕ، لێره و له‌وێ، ڕاسته‌خۆ پرسیارێك دێنێته ئاراوه: هه‌لوێستی ئێمه‌ی مرۆڤ، وه‌ك تاكه كه‌س و وه‌ك كۆ، چییه؟ ئه‌وه كه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان به مه‌به‌ستی سیاسی یان سیاسه‌ته‌كانی خۆیان ده‌یان و هه‌زارن مرۆڤی بێ‌تاوان ده‌كوژن و له ناو ده‌بن، خۆی له خۆیدا تاوانێكی گه‌وره و كرده‌وه‌یه‌كی دژه مرۆڤانه‌یه، له‌م تاوانه‌ش گه‌وره‌تر بێده‌نگی ئێمه خۆمانه به‌رامبه‌ر به‌م ڕووداوانه‌ی هه‌ر ڕۆژه لێ شوێنێك و هه‌ر جاره‌ی له ژێر ناوێك و به بیانوویه‌ك ژن و منداڵ و پیاوی بێ‌تاوان ده‌كه‌ن به قوربانی ویسته‌كانی خۆیان. له مادرید به سه‌دان كه‌س ده‌بن به قوربانی بیری چه‌په‌ڵی تێرۆریسم، به میلیۆن خه‌ڵك ده‌ڕژێنه ناو شه‌قامه‌كان و به ده‌نگێكی یه‌كگرتوو ڕق و توڕه‌یی خۆیان ده‌ردبڕن، زۆری پێناچێت تاوانبار ده‌ست نیشان ده‌كرێت و به پێی "یاسا" سزای تاوانه‌که‌ی خۆی ده‌داته‌وه. 16 ساڵ پێش، له به‌شێكی وڵاته‌كه‌ی ئێمه پێنج هه‌زار كه‌س بوون به قوربانی بیرێكی چه‌په‌ڵ، هه‌زاران منداڵ و گه‌وره له چه‌ند چركه‌یه‌کدا بوون به خه‌لۆز، شارێك وێران كرا، وێنه دڵته‌زێنه‌كان لێره و له‌وێ بڵاو بوونه‌وه. میدیاكان باسیان كرد، دۆكۆمێنته‌كان كۆ كرانه‌وه، زلهێزه‌كان به دڵنیاییه‌وه ده‌یانزانی تاوانبار كێیه، .... دونیا به‌ڵام له ئاست ئه‌م كاره‌ساته، كهڕبوو، كوێر بوو، كه‌س هیچی نه‌وت. ته‌نانه‌ت خۆمانیش، وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك! له مادرید به سه‌دان كه‌س ده‌بن به قوربانی بیری چه‌په‌ڵی تێرۆریسم، به میلیۆن خه‌ڵك ده‌ڕژێنه ناو شه‌قامه‌كان و به ده‌نگێكی یه‌كگرتوو ڕق و توڕه‌یی خۆیان ده‌ردبڕن و ئێمه‌ش یه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌مان هه‌یه و هه‌موو ساڵێ دوو سێ كۆڕی جیاوازیی له یه‌ك ڕۆژ و هه‌مان ڕۆژ، له چه‌ند شوێنی جیاوازی شار یان هه‌مان شوێن یه‌ك به دوای یه‌کدا، به به‌شداری په‌نجا، شه‌ست كه‌س، بۆ ده‌به‌ستین! هه‌ر ده‌سته و لایانێك به جۆرێك خۆ ده‌كه‌ن به "خاوه‌نی شه‌هیدان" و سنگیان بۆ ده‌كووتن! یه‌ك هه‌ڵه‌بجه هه‌یه و كه‌چی هێشتا جارێك نه‌مانتوانیوه ده‌نگه‌كان و هه‌نگاوه‌کانمان ڕێك بخه‌ین و ڕق و توڕه‌یی خۆمان نیشان بده‌ین. خۆ زامه‌كه هاوبه‌شه، ئه‌ی بۆ ... |