Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

March 17, 2004

"كوردستان یه‌كپارچه‌یه ....... قامیشلۆ هه‌له‌بجه‌یه"

ئه‌مشه‌و خۆپێشاندانه‌كانی شاره‌كانی كوردستانم دیت كه بۆ پشتگری له كورده‌كانی شاری قامیشلۆ ڕێك خرابوون. قه‌ت قه‌ت قه‌ت له ژیانمدا ئه‌وه‌نده‌م شانازی به كورد بوونی خۆم نه‌كردبوو وه‌ك ئه‌مشه‌و، ئه‌و یه‌كگرتووییه‌ و ئه‌و هاوده‌نگ بوونه فرمێسكی شادی و هیوای له چاوان هێنام. شاد له یه‌كده‌نگ و هاوده‌نگ بوونی میلله‌ته‌كه‌م و هیوای ئه‌وه كه ئیتر ئه‌و هاوارانه بێده‌نگ نه‌كرێن و ئه‌و هه‌موو خوێنه چی‌تر به فیرۆ نه‌چێت ...

بیستنی ئه‌وه‌ی كوردێكی باشور له جه‌‌نگه‌ی خۆشییه‌كانی ده‌ستكه‌وته‌كانمان ده‌ڵێت " لێدان و كوشتنی هه‌‌ر كوردێك له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان، لێدان و كوشتنی هه‌موو كوردێكه .....ئه‌وان له خۆشی سه‌ركه‌وتنی ئێمه ڕژانه شه‌قامه‌کان، ئێمه‌ش ئێستا پشتی ئه‌وان به‌رناده‌ین .... "، زۆر تایبه‌تی بوو، زۆر! بۆ ئێوه نازانم، به‌ڵام بۆ من دوای شه‌ڕی براكوژیی نێوان دێمۆكرات و كۆمه‌ڵه و پارتی و یه‌كێتی ... كه هه‌موو هیواكانمی دانه دانه په‌ڕپه‌ڕ كرد، ئه‌و یه‌كدڵی و یه‌کگرتووییه‌ی خه‌ڵك وه‌ك سارێژ بوونه‌وه‌ی برینێكی كۆن وایه ...

هاوار به ماڵم .... دیسان كه‌وتوومه‌ته خه‌و بینین ...




www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------