March 21, 2004
ئۆریانا فالاچی "به‌و منداڵه‌ی قه‌ت له دایك نه‌بوو" : "ڕۆڵه‌م، ئه‌گه‌ر كچ بیت، شه‌ڕێكی گه‌وره‌ت له پێشه تا بتوانی بسه‌لمێنیت ئه‌و ڕۆژه وا "حه‌وا" سێوی مه‌منووعی له‌دار كرده‌وه، گوناح له دایك نه‌بوو، به‌ڵكوو جوانترین ڕووداوی ژیان سه‌ری هه‌ڵدا كه پێی ده‌گوترێت "یاغی بوون". شه‌ڕێكی قورست له پێشه تا بتوانی بسه‌لمێنیت كه له ناو ئه‌ندامی نه‌رم و ناسكت، شتێكیش هه‌یه به ناوی "عه‌قڵ" كه ده‌بێت گوێی بۆ شل بكرێت. بوون به دایك ئه‌رك نییه، پیشه نییه، ته‌نیا مافێكه له هه‌زاران مافی‌تر. له سه‌ر ئه‌وشتانه ئه‌وه‌نده هاوار ده‌كه‌یی كه ماندوو ده‌بیت و زۆربه‌ی جار چۆكت پێداده‌دات. به‌ڵام نابێت دڵ‌سارد بییه‌وه. هه‌وڵدان له سه‌ركه‌وتن خۆیی، جوانتر و پیرۆزتره. كه سه‌ركه‌وتیت، كه به ئامانج گه‌یشتیت، دیسان هه‌ست به بۆشاییه‌كی سه‌یر ده‌كه‌یت و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ش ده‌بێت سه‌رله‌نوێ ڕێ بكه‌ویت و ئامانج و ئاواتی تازه بخووڵقێنیت" |