March 26, 2004
گوڵــــــــم، ئێستا ئیتر بێده‌نگیی ژووره‌كه‌م، شه‌و ده‌گه‌ڵ شه‌و، زۆرتر زمان ده‌كاته‌وه. له سه‌ره‌تاوه ته‌نیا زایه‌له‌ی خۆڵه‌مێشی بێده‌نگیی بوو كه سێبه‌ری خستبوو سه‌ر دیواری میچی ژوورێ و شه‌وانه تا دره‌نگ ده‌مه خێچكهیی لێ ده‌كردم، دواتر كه ورده ورده، تێكه‌ڵاوی تارمایی ته‌نیاییه‌كانم بوو، قورس‌تر له هه‌میشه، خۆیی وه‌بیر ده‌هێنامه‌وه. هه‌موو ئێواران كه دێمه‌وه دیبینم چۆن له سووچی ژووركهم دانیشتووه و په‌رده‌كانی داداوه‌ته‌وه و چاوی بریوه‌ته چاوی تاریكی. پێم وتبووی بێده‌نگی دڵی زۆر پڕه؟ هه‌موو ئه‌و قسانهیی من نایكه‌م، ئه‌و له خۆیدا حه‌شار داوه! هه‌ندێ جار لێی ده‌گه‌رێم بڕژێته ناو پارچه مۆسیقایه‌ك تا بۆشاییهكانیی خۆی پڕكاته‌وه. ده‌زانی، بێده‌نگی كه وه‌ده‌نگ دێت، ههنــــــدێ جار تاڵه، ههنـــــدێ جاریش سوێر! خۆشی وه‌ك منداڵێكی لاساری دڵناسك، ههنــــــــدێ جار سه‌یر، گڕوو ده‌گرێت ... بێده‌نگی كه دێت و سه‌ری قسان ده‌كاته‌وه، وڵامی زۆربه‌ی پرسیاره‌كانم ده‌داته‌وه. هه‌ندێ جار لێم ده‌بێت به بهرۆكێك پڕ له بۆنی مێخــــهك! ههنــــدێ جاریش باوه‌شیی تۆم وه‌بیر دێنێته‌وه. جارنا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی حه‌زده‌كه‌م له تۆیی ببیستم و نایبیستم، پێم ده‌ڵێت! به‌لام هێشتا نه‌یتوانیوه جێی چۆڵیی پێكه‌نینه‌كانی تــــــــۆ پڕ كاته‌وه! ئاها، ئه‌وه‌ش بڵێم، ئه‌گه‌رچی بێده‌نگی هه‌موو شه‌وێ، ده‌ست له قۆڵی ته‌نیایی ده‌كات و دێته سه‌ردانم، به‌ڵام ڕاستیت بوێت، خۆشیم ناوێت، لێی ده‌ترسم. ده‌ترسم ڕۆژێك له‌م ڕۆژانه قوتــــــــم بدات! ده‌ترسم من له خۆیدا بتوێنێته‌وه. ده‌ترسم ڕۆژێك گیرۆداویی بم و تازه نه‌مه‌وێت، یان نه‌توانم قه‌ت لێی جیا ببمه‌وه! ده‌ترسم هێنده له‌لام بمێنێته‌وه، خوویی پێ بگرم، ده‌ترسم وام لێبكات، كه ڕۆژێك ئه‌گه‌ر ویستی بڕۆات، به‌دوایا بڕۆم... |