April 6, 2004
": تۆ یه‌كه‌م ژنی كه له پێداهه‌ڵگووتن به جوانییه‌كانت توڕه ده‌بێت! - ئاخر حه‌زده‌كه‌م ئه‌و وێنه‌یه كه له من، بۆ خۆتی سازده‌كه‌یی، من بم، منی ڕاستی! خۆ تۆ قه‌رارنییه تابلۆیه‌کی جوان به سه‌ر دیواری ژووره‌كه‌ته‌وه هه‌ڵواسیت. من مرۆڤێكی زیندووم و ئه‌و مرۆڤه‌ش خاوه‌ن وره و بیر و ویسته. دڵنیایی ده‌توانیت هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی لێ قه‌بووڵ بكه‌یت؟ : من به چاوی به‌ستراو ده‌ستت ده‌گرم و ده‌تهێنمه ماڵی خۆم! - ها، به‌ڵام داوای من ئه‌وه‌یه چاوه‌كانت بكه‌یه‌وه! : من ڕۆحی تۆم ناسیوه، جوانی ڕواڵه‌ت و ده‌رونتم بینیوه! - وادیاره ناته‌وێت چاو بكه‌یته‌وه! : خۆشم ده‌وێیت و ئه‌وه بۆ من به‌سه! - منیش خۆشم ده‌وێیت و ئه‌وه به‌ڵام، بۆ من به‌س نییه! : به‌س نییه؟! - نا، من پێویستم به دیتن هه‌یه! : ده‌ته‌وێت چی ببینیت؟ - حه‌زده‌كه‌م بزانم چــــــۆنــت من خۆشده‌وێت؟ : من تۆم زیاتــــر له هه‌موو شتێك خۆشده‌وێت! - خۆ من ناپرسم چه‌نـــــــــده، ده‌پرسم چۆنت من خۆشده‌وێت؟ ده‌مه‌وێت بزانم گه‌ره‌كته چی له من سازبكه‌یی؟ : نیوه‌كه‌تری وجوودم! -- هه‌ر ئه‌وه ئیتر! به‌ڵام ده‌زانیت هاوڕێم، من نیوه نیم، من یه‌كی ته‌واوم. یه‌كی ته‌واو! : نا، مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو كه تۆ منیت و من تۆم! - نا، نا تكایه، مه‌به به من! لێم گه‌رێ خۆم بم، لێمگه‌رێ من، هه‌ر من بم!" "جان شیفته" Rolland - Romain |