April 19, 2004
ئاوایه كه هه‌ندێ جار بیرێك په‌نجه له داوێنی خه‌یاڵم قایم ده‌كات، نا، باشتره بڵێم ته‌نیا هه‌ندێ جار ئه‌و بیره ده‌ست له داوێنی خه‌یاڵم به‌رده‌دات، هه‌ندێ جار، چه‌ند چركه‌یه‌ک، ون ده‌بێت، ده‌نا هه‌میشه هه‌یه. هه‌میشه ده‌گه‌ڵمه و سێبه‌ر ده‌خاته سه‌ر ساته‌كان، ساته سه‌رشێته‌كان! ده‌بێت به سیمای ون بووی ئه‌و یادانه‌ی به كۆمه‌كۆم دێن و خۆیانم وه‌بیر دێننه‌وه. ئه‌و یادانه‌ی كۆتاییه‌كه‌یان كۆڵانێكی خۆڵاوی سه‌رده‌مێكی دووره، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له سووچی ژوورێكی تاریك، له كونی په‌رده‌یه‌کی په‌مه‌یی ڕا، چاوم له مرۆڤه‌كان و خه‌مه‌کانیان ده‌كرد و هه‌موو شتێك بچووكتر له‌و شته‌یی كه بوو، ده‌ینواند و درزێك ده‌كه‌وته دیواری ترسه‌كانمانه‌وه، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی هه‌موو شته‌كان له‌وێڕا ده‌ستیان پێكرد ... ده‌زانی، زۆرجار ئه‌و شته‌یی لێی ده‌ترسین ڕاست ئه‌و شته‌یه كه به ئاواتی ده‌خوازین؟! به‌ڵام وانییه كه بتوانین هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵگرین. هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌و ئاواته‌ی سێبه‌ری ترسێكی له سه‌ره، كاری هه‌موو كه‌س نییه. ڕاستیت ده‌وێت هه‌موومان به ترسه‌وه ده‌ژین، ترس له هه‌ڵه كردن، چونكه له لای ئێمه ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه نه‌بوو، نییه. كه هه‌ڵه‌یه‌كت كرد، ده‌بێت به ئاگره‌كه‌یه‌وه بسووتێیت! هه‌موو شتێك ده‌بێت به مۆرێك و له ناوچاوانمان ده‌درێت، هه‌ڵه‌کانمان نابن به ئه‌زمۆنێك كه بتوانین دواتر به كاری بێنین، ده‌بن به نه‌گبه‌تی و به‌رۆكمان ده‌گرن. ڕه‌نگه هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌یه هه‌موو كه‌سێك وره‌ی ئه‌وه‌ی نییه هه‌ڵه بكات، هه‌ڵه‌كردنیش وێرانی ده‌وێت... به‌ڵام چی بكه‌م، من ئێستاش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕم له ژیاندا تا هه‌ڵه نه‌که‌ین، شته‌كان و خۆمان ناناسین. هه‌ڵه‌كردن یانی ناسین و ناسین پێداویستییه‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی خۆمان و شته‌كان. هه‌ندێ جاریش له‌وانه‌یه له ویستنه‌كانماندا تووشی هه‌ڵه بین، ئه‌وه‌ش ڕاسته، به‌ڵام له یه‌ك شت دڵنیام، " نه‌ویستن"، هه‌میشه هه‌ڵه‌یه، هه‌میشه! وه‌ك كه‌سێ كه بۆ گه‌یشتن هه‌وڵ ده‌دات، له‌وانه‌یه هه‌ندێ جار ماندوو بێت، چۆك دابدات، كۆڵ بدات، له‌وانه‌یه بدۆڕێنێت! به‌لام كه‌سێك كه هه‌وڵ نادات و هه‌میشه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كۆڵی داوه، هه‌میشه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دۆڕاوه! **** مرۆڤ دوو پێیه‌کی سه‌یره، نا؟! هه‌زاران هه‌زار شتی جوان و باش و سه‌یری خوڵقاندووه، به‌ڵام هه‌رچی زۆرتر بیری لێده‌كه‌مه‌وه ده‌بینم، "سه‌یرترین" شتێك كه مرۆڤ تا ئێستا خوڵقاندوویه‌تی، "خودایه". خودایه‌ك كه له زه‌ینی ماندووی مرۆڤێك، له‌دایك بوو، ورده ورده بوو به خاوه‌ن بیر و زه‌ینی "خوڵقێنه‌ری" خۆیی، و مرۆڤ گه‌یشت به سه‌رگه‌ردانییه‌كانی ئه‌مرۆیی و دونیا بوو به ئه‌م شته كه هه‌یه! هه‌ندێكمان هه‌موو جارێ سه‌ر به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌پارێینه‌وه و هه‌ندێكمان ناوچاوانمان له به‌ردێكی مۆر ده‌سووین و ده‌لاڵێینه‌وه و هه‌ندێكمان ڕوو له دیوارێك ده‌كه‌ین و له به‌ری ده‌كرووزینه‌وه! هه‌ندێكمان خۆی لێ گێل ده‌كه‌ین، یانی نه‌خه‌مه، ئێمه ده‌زانین دونیا چ باسه و هه‌ندێكمان هه‌رچی هێزمان هه‌یه له سه‌ر شه‌ڕ ده‌گه‌ڵ خودا و حاشا لێكردنی داده‌نێین. سێبه‌ری ڕه‌شی گومانێك هه‌میشه به‌دوامانه‌وه، قه‌ت ناتوانین دڵنیا بین هه‌یه یا نییه! و شه‌یتانی هه‌ژار، قه‌ت هیچكه‌س گوێی بۆ قسه‌كانی شل نه‌كرد تا بزانین ئه‌و ده‌ڵێت چی! گوتیان ڕه‌جمی كه‌ن، و كردمان! و دواتر هه‌رچی له چوارچێوه‌ی ده‌رك و بیری ئێمه نه گونجا ڕه‌جم كرا، و دواتر(تر) هێنده بێ‌هێز بووین هه‌میشه پێویستمان به "خوداكان" هه‌بوو، تا پێمان بڵێن چه‌نده بێ‌مێشكین و چه‌نده چاو له‌ده‌ست، كه پێمان بڵێن خۆمان ناتوانین بیر بكه‌ینه‌وه و نازانین خێر و شه‌ڕمان له‌چی دایه، تا پێمان بڵێن چۆن بژین! خواكان هه‌وڵ ده‌ده‌ن باوڕێكمان پێ بسه‌لمێنن! نازانم ...، ئاخر مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه نه‌بوو ئه‌سرینی برد؟ هه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه نه‌بوو بوونی ئه‌ویی له بۆشاییه ڕه‌ش و بێ‌بنه‌كه‌ی خۆیدا هه‌ڵلووشیی؟ مه‌گه‌ر ترس و ترسه‌نۆكی باوه‌ڕێك نییه كه ناویان ناوه‌ته نامووس و مه‌گه‌ر شه‌ڕی نامووس نییه بۆت به ڕه‌شه‌بایه‌ك و هه‌موو شت وێران ده‌كات و ...؟ مه‌گه‌ر ئاگری هه‌موو شه‌ڕه‌كان له‌م باوه‌ڕه‌وه خۆش نابێت؟ مه‌گه‌ر هه‌ر "باوه‌ڕ" نییه كه هه‌ندێ ده‌كات به خاوه‌نی گیان و ژیانی هه‌ندێكی‌تر؟ مه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر به‌م باوه‌ڕه نییه كه مرۆڤ ده‌بێت به كاڵایه‌كی هه‌رزان، بێ‌بایه‌خ و سووك؟ ... مرۆڤ خودای خوڵقاند و بوو به دیلی ده‌ستكردی خۆی ... ئێستا كێ ده‌توانێت مرۆڤ له چنگ خۆیی ڕزگار كات جگه له مرۆڤ خۆی؟ نه‌كه‌ن- زمانم لاڵ- خودایه‌كی‌تر بخووڵقێنن؟ به‌س نییه؟ **** من ده‌ڵێم، كۆمه‌ڵێك پێش ده‌كه‌وێت كه تێیدا بیره‌كان بچنه ژێر پرسیار و كۆمه‌ڵێك كه هیچ شتێك، تێیدا ئه‌وه‌نده موقه‌ده‌س نه‌بێت كه نه‌كرێت لێی ورد بینه‌وه و شیی بكه‌ینه‌وه تا له بۆ و چۆن و چه‌نده‌كانی تێبگه‌ین! هیچ شتێك ئه‌وه‌نده موقه‌ده‌س نه‌بێت كه نه‌كرێت ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا بێت! یانی ئێمه دۆڕاوین؟ یانی هیوایه‌ك نییه؟ هێـــمن لێره بایه، ده‌یگوت "نا، نا، دوور بنواره، دوور بنواره، ئاسۆ ڕوونه"، به‌ڵام داخی گرانم، من ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م نییه بنوارمه ئاسۆی دوور، ناچارم به‌رپێی خۆم چاولێبكه‌م، ناچارم ڕێگه‌ی خۆم هه‌ڵبژێرم، ناچارم بۆ ئه‌مڕۆ بیرێك بكه‌مه‌وه، به‌یانی زۆر دره‌نگه! و باوه‌ڕیش ناكه‌م ئه‌و ئاسۆ دوور و ڕوونه له ماوه‌ی بوونی مندا بگه‌ته به‌ر ... پێــــش سواره‌كانمان، خواكانمان؟ ئه‌و خۆی گووتی: " قورس و ناوه‌ستان"... **** بۆیه ده‌ڵێم وه‌ره دوورتر و سه‌رتر له هه‌موو ئه‌و پێوانانه‌ی به سه‌رمانا سه‌پاندوویانه، له ڕوانگه‌یه‌کی تازه‌وه، چاوێكی‌تر له خۆمان، له یه‌ك بكه‌ینه‌وه، من، ژن له هه‌موو ئه‌و قاڵبانه‌ی تا ئێستا، بێنه‌وه ده‌رێ و هه‌رچی له گوێیاندا خوێندووی له بیر بكه! و ئه‌مجاره‌یان بۆ ناسینم بیر له مێشك و هه‌ست و ویست و بوونم بكه‌وه. ورده‌و، گوتم نـــاسیـــن! ئه‌مجاره‌یان هه‌وڵ بده بمناسیی! ئیتر ته‌نیا لار وله‌نجه و چاوی خومار و ناوقه‌دی باریك و پشتێندی شل و مه‌مكی خڕ و سنگی بلورم مه‌بینه، ئه‌مجاره‌یان هه‌وڵ بده له ناو دوو كه‌وانه‌ی "ژنی باش"، ژنی نه‌جیب"، ژنی ژیكه‌لانه"، ژنی كابان"، "ژنی له‌ش فرۆش"، "ژنی سێكسی" ، "ژنی ..." نه‌مبه‌ستییه‌وه. ئه‌مجاره‌یان بۆ ناسینم بیر له مێشك و بیر و هه‌ست و ویستم بكه‌وه. بیر له فرمێسك و پێكه‌نینه‌كانم، له بوونم كه ته‌نیاییه‌كانت له خۆیدا ون ده‌كات، له ده‌سته‌كانم كه كاتی ماندوویت ده‌ستت ده‌گرێت و له باوه‌شم كه له‌خۆیدا حه‌شارت ده‌دات. بیر له هه‌موو ئه‌و جارانه‌ی نا‌هێڵم چۆك دابده‌ی، هه‌موو ئه‌و جارانه‌ی باری سه‌رشانت ده‌گه‌ڵ به‌ش ده‌كه‌م، هه‌موو ئه‌و جارانه‌ی هاورێ و هاوده‌می ساته‌كانتم. هاورێ و هاوده‌مم به! نه دوورتر، نه سه‌رتر. شان به شانم وه‌ره. بۆیه ده‌ڵێم با دوورتر و سه‌رتر له هه‌موو ئه‌و پێوانانه‌ی تا ئێستا، چاوێك له خۆمان و له یه‌ک بكه‌ینه‌وه. ده‌نا ئاوا قه‌ت به یه‌ك ناگه‌ین، ئاوا تۆ هه‌تا هه‌تایه له ڕوانگه‌ی ژن ڕا،"پیاوێكی" خوێنتاڵی سمێل زلی زمان شڕی بێ‌مێشكی هیچ نه‌زانی و ژن هه‌تا هه‌تایه ژێر چه‌پۆكه‌ی تۆیه! ئاوا هه‌ر ژنێك گوتی نا، ده‌یخه‌یه ناو دوو كه‌وانه و به تیغی تیژی باوه‌ڕێك كه نازانی له كوێرا و بۆ هاتووه، سه‌ری ده‌بڕیت! ئاوا هه‌تا هه‌تایه من و تۆ به‌رامبه‌ری یه‌كین و قه‌ت شان به شان ناچینه پێش. وه‌ره پێناسه‌یه‌كی تازه بۆ "پیاو" بوون ساز بكه! نابێت؟ بۆیه ده‌ڵێم وه‌ره یه‌ك بناسین، دوورتر و سه‌رتر له هه‌موو پێوانه‌كانیان ... |