April 21, 2004
له لایه‌ك كورده‌كانی ڕۆژئاوا، دانیشتووی ئێره، كه كومیته‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ پشتگری كردن له كورده‌كانی ژێرده‌ستی ڕێژیمی به‌عسی سوریه، ئه‌مڕۆ خۆپێشاندانێكیان ڕێكخست، زۆربه‌ی به‌شداران كورده‌كانی "سوریه" بوون، له لایه‌كی‌تریش كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كومیته‌یه‌کیان بۆ پشتگری له كورده‌كانی ژێرده‌ستی ڕێژیمی مه‌ڵاكان، پێكهێناوه و له‌م ڕۆژانه خۆپێشاندانێك ڕێكده‌خه‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زۆربه‌ی به‌شداران كورده‌کانی "ئێران" بن! **** له‌یـــــــــــلا زانا و هاورێكانی به پێی حوكمی ئه‌مڕۆیی دادگای توركیه ته‌واوی پانزده ساڵه‌كه ده‌بێت له به‌ندیخانه بمێننه‌وه. **** نازانم كورده‌كانی "توركیه" كومیته‌یه‌كیان هه‌یه تا خۆپێشاندان ڕێكبخه‌ن؟ كورده‌كانی "عێراق" ده‌مێكه كومیته‌یه‌كی ئاوایان هه‌یه، ئه‌وان به‌ڵام جارێ هه‌ر بۆ "ڕێفراندوم" هه‌وڵ ده‌ده‌ن ... **** بژی ناوچه‌نالیسمی كوردی ... |