April 22, 2004
شـــــه‌وه. مۆبایله‌كه‌م له‌سه‌ر زه‌نگ داده‌نێم بۆ به‌یانی. ڕێك له‌سه‌ر شه‌ش و سی و سێ ده‌قه! چراكه‌ی ده‌كوژێنمه‌وه. ڕاده‌كشێم، په‌توو شینه‌که‌م ده‌كێشمه سه‌ر سه‌رم، كه‌مێك ئه‌و دیو ئه‌و دیو ده‌بم، چاو له‌سه‌ر یه‌ك داده‌نێم! چاو كه له‌سه‌ر یه‌ك داده‌نێم ده‌تبینـــــــم! ... چاو ده‌كه‌مه‌وه، په‌توو شینه‌كه‌م لاده‌ده‌م، هه‌ڵده‌ستم و له‌سه‌ر لێواری دۆشه‌گه‌كه‌م داده‌نیشم، تێكه‌ڵی تاریكی ژووره‌كه‌م ده‌بم، چراكه پێده‌كه‌مه‌وه، مۆبایله‌كه‌م كه له سه‌ر زه‌نگ دانابوو ده‌كوژێنمه‌وه، چاوێك ده‌گێرم، ده‌ستم ده‌كه‌م به كۆڵه‌كه‌ی سه‌رم ... هێشتا هـــــه‌ر شــــــــه‌وه ... |