April 27, 2004
ده‌زانی، هه‌ندێ جار، نووسین هه‌وڵێكی بێسووده بۆ داشاردنی ئه‌و شتانه‌ی ناشاردرێنه‌وه! به‌شێك له خۆم، له‌تێك له من، له ڕوحم، له هه‌ستم! نووسین بۆ من وایه، هه‌موو شتێك ئاشكرا ده‌كات. وا ده‌كات تا هه‌رچی تاڵه، له قوڵاییه‌كانی دروونما، ههڵیڕێژمه ده‌رێ، تا هه‌رچی چڵك و ڕه‌شاییه بڕشێمه‌وه و هیچ نه‌مێنێت تا لێم ببێت به خۆره! لاپه‌ره‌كه، وشه‌كان لێم ده‌بن به ئاوێنه، تێیدا ڕووت ده‌بمه‌وه و به‌دوای له‌ته بزربووه‌كانی ڕوحمدا ده‌گه‌ڕێم. یان له باوه‌شێك كه پڕه له بۆنی مێخه‌ك یان سهرپهنجهیهك كه به سه‌ر زامهكانما ده‌كێشرێت ... ڕۆژه‌كان بۆ برشیان لێدێت، بیره‌كان ژه‌نگیان هه‌ڵێناوه. تارمایی ته‌مێكی ته‌نک له ده‌روونما سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه. ده‌زانم كه ده‌زانی بیرت ده‌كه‌م و ده‌زانی كه ده‌زانم بیری منت له قوژبنێكی نیوه تاریک‌دا، شوێنێك كه نازانی كوێیه، ون كردووه! ئاوایه كه من كه‌متر و كه‌متر قسه ده‌كه‌م و دوورتر و دوورتر ده‌بمه‌وه له مرۆڤه‌كان و ئه‌و دونیا سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه كه ئه‌گه‌ر له چوارچێوهكانیدا نه‌گونجای ده‌گه‌ڵت ناسازێت و خۆش خۆش، به‌ردت داوێته سه‌ر ڕێ! چت لێ وهشارم گــوڵــــــــم، تاقه‌تم نییه به‌دوای نه‌هێنییه‌كانی خۆشبه‌ختیدا، لاپه‌ڕه‌كانی كتێبی "ئایینی به‌خته‌وه‌ری" ههڵدهمـهوه و به كۆمێنتاره ئاوهكییهكانی Dr.Phil توڕه‌م و نه ئیمان و نه باوه‌ڕم ئیتر ئه‌وه‌نده پته‌و و قایمه كه پاڵی پێوه‌ده‌م! دیسان بیرۆكه‌ی ئه‌وه كه نه‌كا من چكۆله‌تر له‌وه‌ی بم كه بتوانم بژیم، كه به‌رگه‌ی ئه‌و ژیانه بگرم، به‌رۆكی گرتووم ... من ماندووم و تۆش لێره نیت تا له نزیكه‌وه خۆشم بوێیت! ... بۆ برشی ڕۆژه‌كان، بیره ژه‌نگاوییه‌كان، لهتو په‌ته‌كانی ترسێك، ته‌نیایی و تارمایی ته‌مێكی ته‌نك ... بریا توانیبام ئه‌و به‌شه‌ی ژیان بڕشێــــــمهوه، تا له چنگیان ڕزگارم بێت ... |