May 2, 2004
كاك سمایل پیاوێكی هاوسێمان بوو، له شاری ئێمه غه‌ریب بوو و له ئیداره‌ی "فێركردن و بارهێنان" كاری ده‌كرد. ژنێك و سێ منداڵی هه‌بوو و كه‌مێك بڵێی و نه‌ڵێی ترسه‌نۆك بوو. شه‌وێكی - زه‌مانی شه‌ڕی ناوشار- گێرایه‌وه گوتی پاسداران له ڕێی گه‌رانه‌وه بۆ ماڵ ڕایانگرتم و ده‌یانویست سواری ماشێنه‌كه‌ی خۆیانم بكه‌ن و بمبه‌ن و منیش ته‌واوی گیانم ده‌له‌رزا و له‌ترسان وام تێكه‌ڵكردبوو كه هاوارم كرد: نا، نا تكایه كارتان به من نه‌دابێت، من سێ ژن و منداڵێكم هه‌یه! سه‌ربازه‌كان به پێكه‌نینه‌وه گوتبوویان بڕۆ، تۆ وا ترسه‌نۆك، قه‌ت ناتوانی زیدی ئینقلاب بیت! هه‌ر جه‌نگه‌ی شه‌ڕی ناوشار، كه زۆر كه‌س وهدهردهكهوتن و نه‌ده‌گه‌رانه‌وه، ئه‌و هاوسێیهمان كه زاراوه‌كه‌ی كه‌مێك جیاواز بوو، جارێكی له بابم ده‌پرسێت: كاك حه‌مه "رفت و آمد" هه‌یه؟ بابیشم ده‌ڵێت: كاك سمایل ماوه‌یه‌كه "رفت" هه‌یه به‌ڵام " آمد" نییه! نازانم بۆ كه‌وتوومه‌ته بیری كاك سمایل و شه‌ڕی ناوشار! *** گۆیا هۆیه‌ك كه مه‌لاكانی هه‌ولێر فه‌توایان له سه‌ر مامۆستا په‌شێو دابوو، ئه‌وه‌بووه كه په‌شێو گوتبووی "ئه‌رێ ئه‌وه بۆ ژن له هیچكوێ دیار نین!؟ نه له قاوه‌خانه‌كان، نه له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان، نه له شه‌قامه‌كان ... هه‌ر پیاو و پیاو! ئاخۆ ماندوو نه‌بوون!؟" دوای دیتنی وێنه‌كه‌ی مه‌لا كرێكار له باوه‌شی ئه‌و لــــــۆعبهتهدا، ئه‌وه‌م وه‌بیر هاته‌وه. مه‌لاش مه‌لای كوردستان. وڵاتی ئه‌و كافرانه مه‌لاكانیش له ڕێ به‌ده‌ر ده‌كات! ... یاڕه‌بی تۆبه ... تووو تووو ... *** ده‌ڵێت: مه‌لا كوێره‌یه‌ك هه‌یه، نووشتووی باش ده‌نووسێت. به سه‌د هه‌زار تمه‌ن، زمانی خه‌سوو گرێ ده‌دات، به‌ختی كچان ده‌كاته‌وه، "پیاوان عاقڵ ده‌كات"! و ... ده‌ڵێم: پیاو عاقڵ ده‌كات؟ هممممم ... چۆن!؟ ده‌ڵێت: ده‌ی، مێرده‌كه‌م زۆر خراپ بوو دهگهڵـم و خه‌سووم ژیانی لێشێواندبووم، ئێستا زۆر باش بووه، خه‌سووم هه‌ر كاری پێم نه‌داوه و مێرده‌كه‌شم ده‌مێكه له هات و هاوار كه‌وتووه! نازانم دڵم بێت پێی بڵێم گێژه، مێرده‌كه‌ت له‌وه‌تی ژنی دووهه‌می هێناوه، هات و هاواری كه‌م بۆته‌وه و له‌وه‌تی منداڵت بووه، خه‌سووت ئارام بۆته‌وه! هیچ ناڵێم و لێی ده‌گه‌ڕێم به ئاوی نووشتووی مهلاكوێره چای بۆ خه‌سووی ساز بكات. منیش سوپاسی ده‌كه‌م و ده‌لێم ده‌مێكه چایی خواردنه‌وه‌م ته‌رك كردووه! به‌لام به‌ته‌مام لێی بپرسم بزانم مه‌لا كوێره نووشتوو ده‌نووسێت "ژنی پێ عاقڵ بێت؟" ماوه‌یه‌كیتر ڕۆژی له دایك بوونێتی و خراپ نییه نووشتوویهكی به دیاری بۆ به نووسین بده‌م! *** سهیـــــــــــــره ... |