Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

September 9, 2004

منـیــش!

هه‌میشه هه‌ر ئه‌وه‌یه ئیتر! باوه‌ر ناكه‌‌م كه‌س ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر قوڵایی دڵی خۆیدا هه‌بێت. به‌رواڵت با، هه‌موومان قسه‌ی زل ده‌كه‌ین، خه‌ت و نیشان ده‌كێشین، بڕیاری گه‌وره گه‌وره ده‌ده‌ین، تیۆری تازه‌ش داده‌رێژین، هه‌مووشی هه‌ر قسه‌ن ها، پێت وانه‌بێت! كه‌ كاتی كرده‌وه دێت، هیچمان له‌بیر نامێنێت، كاره‌كانمان ده‌گه‌ڵ‌ هیچ كام له‌و "واده‌که‌م" و "واناكه‌م"ه‌ی خۆمان هۆنیومانه‌ته‌وه، نایه‌ته‌وه ... نازانم ئه‌وه باشه یان خراپ، به‌س ده‌زانم كه هه‌میشه هه‌ر ئه‌وه‌یه ...

به‌ ئه‌و په‌یامه‌ی ئه‌مڕۆ ناردت، شاد بووم! به‌ڵام بۆشایی نه‌بوونی خۆتی پڕ‌نه‌كرده‌وه! ده‌زانی، ته‌واوی ئه‌و یه‌ک مانگه‌ی ئاخر چاوه‌ڕێت بووم!؟




Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------