Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

October 19, 2004

چووم قسه‌ی سیاسی فێربووم، له‌به‌ر دڵه ناسكه‌كه‌ی فاتح شێخ:

ئه‌مشه‌ۆ خۆم یه‌ک دوو كیلۆ تووی برژاوم له پێش خۆم دانا و گوێم بۆ قسه‌كانی فاتح شێخ گرت و زۆر جدی- سیاسی پێكه‌نیم، پیاو هه‌میشه و ژن جاروبار له حه‌ق نه‌گووزه‌رێت، خراپ نییه، ئه‌و مام فاتح ترشی و سوێڵی نه‌خوات، ده‌بێت به comedian باش و جه‌ماعه‌تێكی زۆر وه‌پێكه‌نین ده‌‌خات و ئه‌گه‌ر تا ئێستای ژیانی خێروبه‌ره‌كه‌تی بۆ كه‌س نه‌بووه،(كه نه‌یبووه) ئه‌وه به سه‌ری پیری خێرێكی لێ‌هه‌ڵده‌وه‌رێ و پردی سراتی بۆ قایم‌تر ده‌بێ. وه‌ڵلا به " شه‌ڕه‌ف" حه‌یفه مام فاتح‌ شێخ میلله‌ت له‌م قسه خۆشانه‌ی بێ‌به‌ش ده‌کات. به‌هه‌ر حال كابرایه‌كی دڵڕقی بێ‌ڕوحم هات پرسیاری‌ له فاتحی مه‌لووس- سه‌باره‌ت به وته گوولاوییه‌كانی سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی سیاسییه‌كانی كورد- كرد، و كه‌مێک تا زۆر بوو به هۆی توڕه بوونی ئه‌و نازه‌نینه و وای كرد كه شێخ ناچار هه‌ڵوێستێكی سیاسی گرت و زۆر سیاسییانه وتی: "وام گوت، چاكم كرد، دیسان ده‌یڵێمه‌وه"، له درێژه‌ی قسه‌كانی‌دا فه‌رمووی: برۆن فێری قسه‌ی سیاسی بن. دیاره ئه‌و وته‌‌ و ئه‌و ستراتێژییه‌ له مێژووی خه‌باتی سیاسی پالتاكی ماستاوی‌ ئاوه‌كیدا شوێنی خۆی ده‌كاته‌وه و له‌بیر ناچێته‌وه. سه‌یره، (سه‌یریش نییه) به‌ڵام من له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌ی گوێم له قسه‌كانی ڕاگرتبوو، هه‌رچاوه‌رێ بووم فاتح شێخ وه‌گریان كه‌وێت و بیكاته لوشمه لوشم، بیربكه‌نه‌وه، ئه‌ویش له پشت مایكی ژووری پاڵتاک كه هه‌موو شتێک، دوو سێ به‌رابه‌ر ده‌نگ ده‌داته‌وه. نازانم ئه‌و هه‌تیوه دڵی بۆوا پڕبوو، دیاره ئه‌وه‌ی من بیستم په‌خشی live نه‌بوو و له سه‌ر ماڵپه‌رێک دیبوومه‌وه. خۆمانین، ئێستا كه مامه گیان،"هێشتا" سمێلی نیوه ستالینی- هیتلێری خۆی نه‌تاشیوه، ئه‌گه‌ بگریت، زۆری لێ ناشیرین ده‌بێت، ناشیرن كه نا، ئه‌وانه‌ی سملیان هه‌یه و ده‌گرین و دوو سێ دڵۆپ چلــم (خه‌لكانی غه‌یری سیاسی پێی‌ده‌ڵێن ئاوی لوت) ده‌كه‌وێته ناو باقه سمڵیان، زۆر یـــــه‌عـــــــه ... به تایبه‌ت كه هه‌ندێ به پشتی ده‌ستیان ده‌یسڕن و خه‌تێکی باریک تا بنا گوێیان ده‌كێشن. ولحاسل من به‌و مانگه مباره‌که‌ی ڕه‌مه‌زان و به‌و شه‌وه پیرۆزه‌ی ئه‌مشه‌و كه دڵنیام شه‌وی له دایک‌بوونی یه‌كێ له سه‌دوبیست وچوار هه‌زار پێغه‌مبه‌ری خوایه، (قابیله وا نه‌بێ؟ خۆ ناكرێت هه‌موو هه‌ر له مانگی شه‌عبان له دایک ‌بووبن!)‌ گه‌رنی مام فاتح ئازا ناكه‌م ئه‌گه‌ر جاروبار نه‌‌چێته سه‌ر پاڵتاک و قسه‌ی ئاوا خۆش نه‌كات و ئه‌گه‌ر ئه‌دمین دوابه‌دوای نه‌یه‌ت و چه‌پله‌ی بۆ لێنه‌دات، كاكه خوا به سه‌ر شاهیده، ئه‌دمین هێنده‌ی نه‌مابوو ده‌می شێخ ماچی سینه‌مایی بكات، هێنده‌ قسه‌كانی ئه‌وی به دڵ‌ بوو. سه‌د جاری گوت :‌له‌به‌رئه‌و ده‌مه‌ت ده‌مردم، ( دیاره به ‌وشه وای نه‌گوت، به‌ڵام ده‌زانم، مه‌به‌ستی هه‌ر ئه‌وه بوو.) من، عه‌یب نه‌بێ، زوو به زوو تووشی "دیپرێشن" ده‌بم، ئه‌ویش له نه‌وعی داركه‌كه‌ی، به‌ڵام پێموایه ماوه‌یه‌ک گوێ بۆ قسه‌كانی شێخ ڕاگرم،عه‌له‌مم لێ نه‌مێنێ. له ئایه‌ت و حه‌دیسان‌دا هاتووه: *الكل‌و الشیئ‌والسبب، وه‌نێ؟



* ڕه‌خنه له عه‌ره‌بییه‌كه‌م مه‌گرن، یه‌ک چوونكه دڵم ناسكه و دوو چوونكه مامۆستا ماوه‌رانی زۆر جار منی له كلاسی عه‌ره‌بی وه‌ده‌رده‌نا ده‌رێ، نازانم بۆ پێی وابوو من زۆر قسه ده‌كه‌م!



Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------