Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

November 22, 2004

منیش شاعیر بووم، خۆم نه‌مده‌زانی!

ماوه‌یه‌کی زۆر پێش ئێستا هه‌ر ئه‌و كوبی گوڵه‌ی خۆمان، له ناو قسه‌کانیدا وه‌بیری هاته‌وه بۆم باس بكات كه یه‌کدانه له نووسراوه‌كانی ئێره‌ی بیستووه كه له ڕادیۆیه‌كی خوێندراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پشتی نووسراوه‌كه وه‌ها شكابوو كه هه‌ر نه‌بێته‌وه. ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه ده‌مزانی كه جار وبار لێره و له‌وێ، له‌وانه‌یه پۆستێک له‌ دوو ڕادیۆ‌‌ی ئه‌م شاره و شارێكی‌تر بڵاو بێته‌وه، به‌لام خۆم قه‌تم نه‌بیستووه و نه‌مده‌زانی دوای پشت شكاندیان ته‌رح و دیداری پۆسته‌كانم، چۆن ده‌بێت. تا به‌ختم گرتی و ماوه‌یه‌ک‌ پێش ئێستا، نامه‌یه‌کی كورت له وڵاتێكی هاوسێمانه‌وه هات كه به‌ڵێ ئێمه "شته‌كانی" تۆمان دیوه و ده‌مانه‌وێ له ڕادیۆی خۆمان بڵاوی كه‌ینه‌وه! نیشان به‌و نیشانه كه ناوی ماڵپه‌ره‌كه‌شیان ناردبوو كه خۆم بچم سه‌ردانیان بكه‌م كه منیش كردم. ده‌ی من ئه‌وه‌م له بیر نه‌مابوو تا ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه كه دانیشتبووم و به ناو ماڵپه‌ڕاندا ده‌گه‌ڕام و ڕێم كه‌وته‌وه ئه‌وێنده‌رێ. ملی ڕێم گرت و چوومه به‌شی ڕادیۆكه‌یان و كرته‌م كرده سه‌ر تاقه‌ به‌رنامه‌كه‌یان كه ڕۆژی بیستی مانگ بڵاو بۆته‌وه. كاكی به‌ڕێوبه‌ر ڕاگه‌یاند كه به‌رنامه‌كانی ئه‌مڕۆیان هه‌واڵه‌كان و گۆرانی و شێــــــعره! گوێم له هه‌واڵه‌كانیان گرت و گوێمدا به گۆرانییه‌كه‌یان و دوایی كاكی به‌رێوبه‌ر، به "هه‌سته‌وه" ده‌ستی كرد به " شێــــــــعر" خوێدنه‌وه. "شێـــــــعر" خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و "برایه‌مان" هه‌مان و داچۆڕانی لێو لووچی من هه‌مان. له داخان پێكه‌نینم ده‌هات. ئێوه‌ش، ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ن، گوێ بده‌نێ، به‌تایبه‌ت ده ده‌قه‌ی ئاخری به‌رنامه‌كه‌یان مه‌به‌ستی من ڕوونتر ده‌كاته‌وه. به‌ڵام جێی خۆیه‌تی هه‌ر لێره‌ڕا سوپاسی ئه‌و به‌رێزانه بكه‌م كه منیان به ئاواتی خۆم گه‌یاند كه پێش مردنم پۆستێكی خۆم به پشت شكاوی ببیستم! ئێستا به توون كه ده‌مرم، ئیتر هیچ خه‌مێكم نییه، به هه‌موو ئاواته‌كانم گه‌یشتووم!




Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------