Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

November 3, 2004

فیلمسازێكی هـــۆله‌ندی به ده‌ست كه‌سێک یان كه‌سانێک، ده‌كوژرێت، ماڵپـــه‌ری بروسكه له ڕیزی یه‌كه‌می هه‌واڵه‌كاندا، وێنه‌یه‌ک بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌نووسێت: " قتـــــــل فیلمساز هنــــــدی"! به‌خۆم ده‌ڵێم ته‌ح له‌و به‌خته‌! له‌ڕۆژێكدا،هـــه‌م كابرایه‌كی مه‌راكێشی له باكووری ئه‌فریقاوه دێت ده‌تكوژێت و هـــه‌م كوردێک له‌ باكووری ئوروپاوه دێت نه‌ته‌وه‌ت لێ‌ده‌گۆڕێت. و بیرم ده‌چێته‌وه بـــۆلای په‌یــــڤ و نازانم بۆ به "په‌له‌قاژه" ده‌ڵێت: "وشه‌ی سووک و ناپه‌سه‌ند"

***

"جــۆرجه بووش" ده‌بێته‌وه به سه‌رۆک كۆماری ئامریكا. شه‌ر له كۆڵانه‌کانی فه‌لووجه درێژه‌ی هه‌یه. ژیـــــــلا و به‌ختیار ورده‌ورده له‌بیر ده‌چنه‌وه. ڕادۆ بانگه‌واز ده‌ڵێت له‌سێداره‌دان له زۆر وڵاتی دونیا ، بۆ نموونه ئامریكا، مه‌ممنووعه! و من بیرده‌كه‌مه‌وه حیزب و ڕێكخراوه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی كورد، بڵێی ڕۆژێک له ڕۆژان، به‌م زووانه، تیپی مۆسیقای هه‌ڵپه‌رێكێ ساز نه‌كه‌ن؟

***

خوێندنی یاسا ناخۆشه. خوێندنی یاسا به زمانێكی نامۆ ناخۆشه. خوێندنی یاسا به زمانێكی نامۆ كه وه‌بیرت دێنێته‌وه مرۆڤ قه‌ت ده‌گه‌ڵ مرۆڤ یه‌كسان نییه، ناخۆشه!

***

لێوه‌كانی به حوكمی lipstick سووره، وه‌ک دندووكی كه‌وێ. چاو به كل و قژی "های‌لایت"، كورته باڵا و خڕوخه‌په. به ده‌نگی به‌رز قسه ده‌كات. به نازانم كێ ده‌ڵێت:" باشترین ڕێگه‌ ئه‌وه‌یه مه‌جبوور بێت بتهێنێت، كارێک ‌بكه مه‌جبوور بێ ..."

تكایه چركه‌یه‌ک بێده‌نگی، بـــــــۆ مردنی خه‌ونه‌كان!


Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------