November 3, 2004
ژن هێنان: گرنگ ئه‌وه بزانی چیت ده‌وێت له ژیاندا. ئه‌گه حه‌زت له سه‌فه‌رو گه‌ڕانه و ناته‌وێت خۆماندوو بكه‌یت و كاری بۆ بكه‌ی، ئه‌وه ده‌توانی كچی پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بخوازی و به پاره‌ی بابی "خێزانت" بخۆن و بنوون و خه‌می هیچ نه‌خۆن. هه‌رچیش خه‌زووری به‌ڕێز فه‌رمووی، قسه له قسه‌یدا مه‌كه‌وه با نان و دۆ له خۆت نه‌بڕی! یا نا، حه‌زت له سیاسه‌ته و هیچی لێنازانی. نه‌خه‌مه، كچی پیاوێكی سه‌رۆک حیزبێكی بخوازه و بیر له هیچ مه‌که‌وه. هه‌ربینا بووی به جێگری خه‌زوورت! حه‌زت له كۆڕی هونه‌رمه‌ندانه؟ جا ئه‌وه كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌بێت خه‌می بۆ بخۆیت؟ هه‌رچه‌نده ئێستا هه‌ركه‌س له ماڵی بابی دهتۆڕێت، ده‌بێته گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ند، به‌ڵام رێگهیهكیتری ئه‌وه‌یه كچیان لێبخوازیت. ڕێگهیهکیتریش هه‌یه. به‌ڵام ئێستا له مۆد كه‌وتووه و باوی نه‌ماوه. ده‌ڵێن ده‌كرێت كه‌سێکت خۆشبوێت. كه‌سێک كه وه‌ک خۆت بێت. دڵی پڕ له هیوا و سه‌ری پڕ له خه‌ون و خه‌یاڵ بێت. خۆشت بوێت. دڵداری بكه‌ن، هه‌نگاوه‌كان پێكه‌وه هه‌ڵگرن و ورده ورده ئاواته‌كان بێننه دی... ئه‌وه‌یان ئێستا ئیتر باوی نه‌ماوه، بۆیه با باسی نه‌كه‌ین!
Comments:
Post a Comment
|