January 4, 2005
ئه‌گه‌ر چی شه‌و دره‌نگه ساقی بۆم تێکه که‌مێکی تر که‌وا ئه‌مشه‌و سه‌ری هه‌ڵدا له ناخمدا خه‌مێکیتر له باده ئه‌م ژه‌مه تێرکه منی تینووی جگر سووتاو به چی دیاره که ده‌یبینم شه‌وێکی تر، ژه‌مێکی تر!
ئه‌وه‌نده ده‌رده‌دارو بێ په‌ره‌ستارم که پێم وایه: له سه‌ر کێکی ته‌مه‌ن هه‌ڵناکرێ تازه شه‌مێکی تر گه‌لێکم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد، ئاخۆ مه‌رگ مه‌ودا ده‌دا دیسان ببینم سه‌رده‌مێکی تر!
گه‌یشتمه سه‌ر ترۆپکی ئاره‌زوو ڕۆژێ، که‌چی ڕوانیم: له پێشمدایه زه‌ردو ماهو سهختو ئه‌سته‌مێکی تر هه‌تا چارشێو به سه‌ر تۆوه ده‌بینم نازه‌نینی کورد به سه‌ر بیبیله‌که‌ی چاوی منا ده‌کێشێ ته‌مێکی تر
نه‌ما (خانی) هه‌تا چیرۆکی عیشقی ئێمه داڕێژێ ده‌نا هێشتا له کوردستان ده‌ژین (زین و مهم) ێکی تر
په‌پووله‌ی خۆشه‌ویستیی من له شوێنێ ناگرێ ئارام دهنیشێو باڵی ده‌بزێوێ له‌سه‌ر سینه‌و مه‌مێکی تر هه‌زار هێنده پهرێشانو سیاچاره بژیم، هێشتا له نێو دڵدا هه‌مه ئاواتی خاڵ‌و په‌رچه‌مێکی تر
هه‌تاکوو دواپشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق‌و ئازادیم ئه‌گه‌ر بێجگه له ناکامیش نه‌بینم به‌رهه‌مێکی تر که فرمێسکم له سه‌ر ڕوخساری کیژی دڵشکاو بینی، گوتم: یا خوا له‌سه‌ر سوورگوڵ نه‌بینم شه‌ونمێکی تر
شه‌وێکی چاوهنوارت بووم، نه‌هاتی گیانه‌که‌م ، ویستت منی دلناسکی شاعیر بگێڕم ماته‌مێکی تر
خدر نیم بۆ ته‌مه‌ن شێت بم، به کانی ژینێدا نووسێم ئه‌وه‌نده‌م ژین ده‌وێ تا ده‌م ده‌نێمه نێو ده‌مێکی تر به تۆ چاره‌ی چلۆن ده‌کرێ ده‌روونی پڕ له ناسۆرم خه‌ساری بۆ ده‌که‌ی دوکتۆری زانا مه‌رهه‌مێکی تر
به‌هارو گوڵ، کچ‌و مانگه شه‌وو، شیعری ته‌ڕو باده له‌وه‌ی زیاتر جه‌نابی شێخ گه‌ره‌کته عالهمێکیتر
(هێمن 1977)
لێــــــره دزراوه
|
|