April 10, 2005
ده‌مویست ببم به نووسه‌ر! ئه‌وه‌م پێرێ شه‌و، ڕێک ئه‌و ده‌مه‌ی- په‌رژینێک به گوڵ و رێحان بێت- كه خه‌ریک بووم ده‌ڕشامه‌وه، وه‌بیر هاته‌وه. چه‌ند ڕۆژه نه‌خۆشم. تا و له‌رزێكی كه‌مێک تا زۆر ناخۆش و هه‌ندێ شتی‌تریش كه بۆ باس كردن نابن! سه‌رم ئه‌وه‌نده ژان ده‌كات كه تاقه‌تی بیركردنه‌وه‌م له هیچ نییه. به‌لام پێرێ شه‌و- كه نازانم بۆ وه‌ک شتێک دڵنیا بووم ده‌مرم- زۆر له ناكاو هه‌ندێ ئاواتی بێ سه‌روشوێنی خۆمم كه‌وتنه‌وه بیر. هه‌روا كه چۆكم دادابوو و به ده‌ستێكی قژم كۆكردبووه و ده‌ستێكم له سه‌ر سنگم دانابوو و به سه‌ر كاسه‌ی ده‌ست شۆردنی حه‌مامدا داهاتبوومه‌وه، وه‌بیرم هاته‌وه: "ده‌مویست ببم به نووسه‌ر". ئێستا جوان له‌بیرمه كه‌ی یه‌كه‌مجار ئه‌وه‌م به ئاوات خواست، به‌لام هیچ له‌بیرم نایه كه‌ی یان له‌كوێی ڕێگه‌دا، ونم كرد! نازانم چ قه‌وما. ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی ورده واڵه‌كانی ژیان بووم كه ئاواته‌كانم له بیرچوونه‌وه. ئــــــه‌وه‌م ته‌نانه‌ت ئه‌و كات سانـــــا لێی پرسیم " كه گه‌وره بوویت ده‌ته‌وێ ببیت به چی؟"، وه‌بیر نه‌هاته‌وه پێی بڵێم! ئێستا، هاتووم لێره ده‌ینووسم با دیسان له‌بیرم نه‌چێته‌وه. بڵێی چه‌نددانه ئاواتی ئاوا بێ سه‌روشوێنی له‌بیركراوم هه‌بێت! به خۆم ده‌ڵێم حه‌یف بـــــــــۆ هه‌ندێ شت، زۆر جار، زۆر زوو دره‌نگ ده‌بێت!
Comments:
Post a Comment
|