Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

May 1, 2005

هه‌واڵه‌كه ئاوا بڵاو كراوه: "دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له جاشه‌كانی شاری مهاباد له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئینتزامیه‌كانی ئه‌و شاره سووكایه‌تیان به لاوێك كرد و به رووتی به ناو شاردا گێڕایان، خه‌ڵکی مهاباد داوایان له ده‌وڵه‌ت كردووه كه ئه‌و جاشه سزا بدات و به هه‌مان شێوه به ناو شاردا بیگه‌ڕێنێت.شایانی باسه كاسبكارانی شاری مهاباد هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ئه‌و جاشه سزا نه‌دات، ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن و دوكان و بازاڕ داده‌خه‌‌ن." سه‌رچاوه‌‌ی هه‌واڵ

******

ده‌قی ڕووداوه‌كه ئاوایه: پیاوێک گومان له ژنه‌كه‌ی ده‌کات. گۆیا ژنه‌كه به هۆی هه‌ژاری و نه‌داری- یان هه‌ر هۆیه‌کی‌تر ، هیچ گرنگ نییه- ماوه‌یه‌که‌ ڕووی كردۆته له‌ش فرۆشی. ده‌ڵێ: خه‌ڵک قسه‌ی باشیان پێ نه‌ده‌گوت. ده‌ڵێ هه‌ر ڕۆژه‌ی ده‌گه‌ڵ پیاوێک ده‌ڕۆیشت. ده‌ڵێ ئاخرجار مێرده‌كه و هاورێیه‌كی، ژنه ده‌بینن له ماشێنی پیاوێک‌ داده‌به‌زێ. پیاوه‌كه كه "جاشه" و چه‌كداره، به یارمه‌تی هاورێكه‌ی به ته‌مای گرتن وكوشتنی "مشته‌ری ژنه‌كه‌ی" ڕاده‌كه‌ن بیگرن. كابراش كه به ته‌مایه به ماشێن خۆ ده‌رباز بكا نه‌كه‌وێته چنگیان، ماشێنه‌که‌ی گرم له دارێک، دیوارێک ده‌كوتێ و ناچار به غاردان گیانی خۆی ده‌رباز ده‌كات... ڕۆژی دواتر هه‌ر ئه‌و كابرایه، كلیلی ماشێنه‌كه‌ی ده‌دا به هاورێیه‌كی- كوڕێكی 25 ساڵه‌ی كرێــــــكار، شاتری نانه‌واخانه-( ‌ئـــــاه، ڕاستی ڕۆژی كرێـــــــكار پیـــــــرۆز بـــــــێ!!!) كه بچێ و ماشێنه‌كه‌ی بۆ بێنێته‌وه. دیاره ڕاستی كاره‌ساته‌كه‌ی بۆ باس ناكات و پێی ناڵێ ڕۆژی پێش چی قه‌وماوه. كوڕی كرێكاری چیرۆكه‌كه‌مان وه‌ک هاورێیه‌کی "باش" به‌ڵێنی ده‌دا ماشێنه‌كه‌ی بۆ به‌رێته‌وه به‌رده‌رگا. ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه كوڕی ساكار كه ده‌گاته نزیک ‌ماشێنی هاورێكه‌ی، مێردی ژنه و یه‌ک ‌دوو هاورێی، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ری و به‌ وگومانه كه ئه‌و هه‌مان "مشته‌ری ژنه‌كه‌یه‌" ده‌یگرن و به لێدان، شل و كوتی ده‌كه‌ن. به بۆتڵی شووشه، ده‌ست درێژی به كوڕی هه‌ژار ده‌كه‌ن، جل و به‌رگی له به‌ر داده‌كه‌ن و به شه‌ق و تێهه‌ڵدان به ناو شاردا ده‌یگه‌ڕێنن و ده‌‌یبه‌نه پاسگای شاره‌بانی و له‌وێ به ڕووتی و خوێناوی به جێی دێڵن. كوڕی هه‌ژاری بێ‌تاوان هه‌ر ئه‌و شه‌وه له ژووری زیندانی شاره‌بانی دڵی له لێدان ده‌كه‌وێت و ده‌مرێت!


ئه‌و كوڕه هه‌ژاره بێ‌تاوانه كه ئاگای له ڕووداوه‌كه نه‌بووه، ده‌بێته قوربانی غیره‌ت و "پیاوه‌تی" كابرایه‌کی ده‌مارگرژی نه‌زان. ده‌ڵێ ئه‌و ئێواره‌یه كه كوڕه‌یــــان به ڕووتی و به له‌شی خوێناوی، به مه‌به‌ستی سووک كردن، به ناو شاردا ده‌گه‌راند، هیچ كه‌س، هیچ كه‌س له‌و هه‌موو پیاو و ژنه‌ی ڕووداوه‌كه ده‌بینن و هاواری كوڕه ده‌بیستن كه "من تاوانێكم نه‌كردووه، من نه‌بووم"، هیچ ناكه‌ن و لێ ده‌گه‌ڕێن مرۆڤێک ئاوا بێ‌ڕێزی پێ بكرێت.

ده‌ڵێ ئه‌و ئێواره‌یه باران ده‌باری. ده‌ڵێ كوڕه هیچ جلی له‌به‌ردا نه‌مابوو جگه له ئاره‌ق‌گیرێكی دڕاو نه‌‌بێ. ده‌ڵێ كه به بۆتڵی شووشه ده‌ستدرێژیان پێ كردبوو، هه‌موو له‌شی بریندار ببوو. هه‌موو گیانی خوێن بوو، ده‌ڵێ به ده‌ست ئاره‌ق گیره‌كه‌ی داده‌كێشا خوار با جه‌ماعه‌ت به ڕووتی نه‌یبینن، ده‌ڵێ كوڕه ده‌گریا و ڕووی له خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قام ده‌کرد و ده‌پاڕاوه یارمه‌تی بده‌ن. ده‌ڵێ كوڕی هه‌ژار نیوه شه‌و له ژووری زیندان سه‌كته‌ی كردووه و مردووه ...

ده‌ڵێ پیاوكوژه‌كه پاره‌یه‌کی زۆری داوه به حكومه‌ت و پێویست نه‌بوو له زینداندا بمێنێته‌وه. ده‌ڵێ ژنه‌كه‌یان گرتووه و ئه‌مرۆ و سپێی به‌ڵایه‌ک به سه‌ر ئه‌ویش دێنن. ده‌ڵێ منداڵه‌کانی شه‌رم ده‌كه‌ن بچنه‌وه مه‌دره‌سه... ده‌ڵێ تۆش ده‌یناسی، كچی فلانه كه‌س ... چۆن له بیرت نایه، خوشكی فلانی ...

ئاخ، له بیرم دێ. ده‌یناسم!




Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------