Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

June 4, 2005

** ده‌وری ماچ و كلک له ده‌سه‌ڵاتدا:

ئه‌‌وه‌ی كه ده‌ڵێن شتی وا عه‌یبه و حه‌رامه، هه‌مووی قسه‌ن و جێی مه‌تمانه نین! فه‌رموو ئه‌وه به‌ڕێز مام جه‌لال سه‌رۆک كۆماری عێراق وا خه‌ریكی ماچ و مووچه:



ئه‌وه‌ش "محمود احمدی نژاد" یه‌كێک له كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆک كۆماری له ئێران كه وا به ئیشتیا نازانم كێ ماچ ده‌كات:




بێ گومان هین واش هه‌ن هه‌ر بۆ خۆشی ده‌یكه‌ن:




نه‌تیجه‌ی ئه‌خلاقی1: كه ویستت ببیت به سه‌رۆک كۆمار دوو مه‌رج هه‌یه:

1) پیاو بی
2) پیاوێکی‌تر ماچ بكه‌ی

...................................

** كه‌ڵكی ته‌بلیغی له كچانی گه‌نج له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێراندا:

تا ماوه‌یه‌ک پێش ئه‌وه‌نده قژه له ده‌رێ بایه، یان قۆڵێک وا هه‌ڵكرابایه، كۆڵێک ده‌رده‌سه‌ری به‌دواوه بوو:



یان ئه‌مه‌یان، ئه‌ویش ڕاست بۆ كێیه! زه‌مانێک جه‌نابیان گوتبووی ژنان ده‌توانن به "كۆت‌ودامه‌ن" بێنه ده‌رێ! دواتر لێیان پرسیبوو به‌ڕاست ژنان ده‌توانن وا بێنێه ده‌ر؟ فه‌رموو بووی: بۆ نا، له ژێر چارشێو با "كۆت ودامه‌ن" له به‌ر كه‌ن!




نه‌تیجه‌ی ئه‌خلاقی2: بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات له هه‌ندێ شوێن ده‌بێ كلکت له *سه‌گ* كه‌متر بێ!



*له هه‌موو سه‌گه‌كانی دونیا به گشتی و سه‌گه‌كانی هه‌ندێ شوێن به تایبه‌تی داوای لێبووردن ده‌كه‌م!
*سه‌رچاوه‌ی وێنه‌كان: بی‌بی‌سی و گویا



Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------