June 18, 2005
ئه‌و جۆره‌ی هه‌واڵه‌كان نیشان ده‌ده‌ن هاشمی رفسنجانی و احمدی نژاد زۆرترین ده‌نگیان هێناوه‌ته‌وه به‌ڵام كه‌متر له ڕاده‌ی پێویست، بۆیه ده‌وری دووهه‌می هه‌ڵبژاردن ڕۆژی هه‌ینی 24- ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چێ. من دوو ده‌وره‌ی سه‌رۆک كۆماری هاشمی ڕه‌فسه‌نجانیم له‌بیره. لانی كه‌م ئه‌و ده‌سته گوڵانه‌ی كه له كوردستان به ئاوی دادا. دیسان ده‌بێته‌وه به سه‌رۆک كۆمار، له نامه‌یه‌كی به سۆزدا كه بۆ خه‌ڵكی كوردستانی نوسیبوو به‌ڵێنی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی شار و گونده‌كانی پێ دابوون. بڵێی مه‌به‌ستی له "ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستان" چی بێت؟ **** شتێک كه لێی ده‌ترسام ڕووی دا. ئێستا هه‌ڵبژاردنه‌كه له نێوان فاشیستێک و تێرۆریستێک دا به‌رێوه ده‌چێ. ده‌ست خۆشی له كێ بكه‌ین باشه؟ له‌وانه‌یه ئه‌وانی ده‌وری یه‌كه‌م ده‌نگیان نه‌داوه، ده‌وری دووهه‌م بۆ نه‌هاتنه سه‌ر كاری خراپترینه‌كه، ده‌نگ بده‌نه خراپترینه‌كه‌یتر ... فاشیسم یان تێرۆریسم؟
Comments:
Post a Comment
|