Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

June 21, 2005

جه‌عفه‌ر ئایین‌په‌ره‌ست (جعفر آيين پرست) نوێنه‌ری خه‌ڵكی مه‌هاباد و ئه‌ندامی فراكسیۆنی كورده‌كانی پارله‌مان، له به‌شی كۆتایی دانیشتنه‌كه، داواكارییه‌كانی "قه‌ومی" كوردی بۆ سه‌رۆک كۆماری داهاتوو باس كرد. ئه‌و گوتی هه‌ڵبژاردنی ئێوه شتێكی "سه‌یره" و گوتی ئێوه له كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌ناسراون و ته‌نیا ماوه‌یه‌كی كه‌م شاره‌داری شاری تاران بوون. نوێنه‌ری شاری مه‌هاباد گوتی:" ئێمه خه‌ڵکی كورد له ده‌ست هه‌ژاری و ته‌بعیزی دینی ده‌ناڵین. ئێمه قه‌بوول ناكه‌ین كه له به‌رێوه‌به‌ری گشتی وڵات و بڕیاردانی ناوچه‌یی هیچ به‌شێكمان نییه. ده‌مانه‌وێ به پێی لێهاتووی و تواناییه‌كانمان به‌شدار بین. بێ به‌شداری گه‌لی كورد هه‌ڵبژاردن مانایه‌كی نییه. ئێوه به چ شێوه‌یه‌ک وڵامی داواكارییه‌كانی ئێمه ده‌ده‌نه‌وه و مافی هاوولاتی ئێمه پێشێل ناكه‌ن؟ ئایین‌په‌ره‌ست هه‌روه‌ها گوتی دانی ده‌سه‌ڵات به جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک كوردێكی ناسراو شوێنێكی پۆستیڤ و ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر خه‌ڵكی كورد داناوه و ئێمه هه‌روا به ئاسانی لێی ناگوزه‌رێین. ئایا ئێوه له كه‌ڵک وه‌رگرتن له هێزی "قه‌ومه‌كانی‌تر" له كابینه‌ی خۆتاندا، مافی بڕیاردانت هه‌یه؟‌" ئه‌حمه‌دی‌نژاد وڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌داوه!

ئایین‌په‌ره‌ست دوای كۆبوونه‌وه‌كه گوتی ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وی كه چووته لای ئه‌حمه‌دی‌نژاد و پرسیاره‌كه‌ی خۆی دووپات كردۆته‌وه، هیچ وڵامێكی‌ پێ نه‌دراوه‌ته‌وه!

ده‌قی هه‌واڵه‌كه

****
ئه‌وه‌ی كه ئه‌‌حمه‌دی‌نژاد وڵامی پرسیاره‌كه نه‌داته‌وه سه‌یر نییه، ئه‌وه‌ی كه ئایین‌په‌ره‌ست پێی وابووه ئه‌حمه‌دی‌نژاد وڵام ده‌داته‌وه، به‌لامه‌وه سه‌یره!




Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------