June 10, 2005
![]() جارێكی دی ژنان، به دوور له هه‌موو چوارچێوه ته‌نگ و ته‌سكه‌كانی حیزبایه‌تی جوڵانه‌وه‌یه‌کیان ده‌ست پێ كردووه كه له كه‌مترین كاتدا گه‌وره‌ترین ده‌نگدانه‌وه‌یه هه‌بووه و سره‌نجی زۆر كه‌سی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوه. دیسان ژنان ده‌ست خۆش! ژنان له ئێران به ته‌مان به دژ پێشێل بوونی مافی ڕه‌وای ژن به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات‌دا واته " قانون اساسی" كۆ ببنه‌وه و ده‌نگ هه‌ڵببڕن. ڕه‌نگه ئه‌مه ته‌نیا جار نه‌بووه به‌ڵام بێ‌گومان یه‌كه‌مجاره كه ئه‌و هه‌موو كۆڕ و كۆمه‌ڵه و ده‌سته و تاكه كه‌سی جیاواز له گۆشه و كه‌ناری دونیا بۆ یه‌ک مه‌به‌ست له ده‌وری یه‌ک كۆ ده‌بنه‌وه و له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه كه هیچ حیزب و ڕێكخراوه‌یه‌كی ناو و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناتوانێ ئه‌مه به ناوی خۆی بكات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كاری بێنێت. ئه‌وه هێزی تاكه كه‌سه كه به بیری خۆی ڕێگه هه‌ڵده‌بژێرێت و به‌س! ژنان نیوه‌ی كۆمه‌ڵن! ئه‌وه وته‌یه قه‌ت له سیاسه‌ت و كرده‌وه‌ی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا مانایه‌کی تایبه‌تی نه‌بووه. ژن له زۆر وڵات له ژێر ناوی دین و داب ونه‌ریت و عورف و سووننه‌ت و فه‌رهه‌نگ و ... چه‌وساونه‌ته‌وه. بۆ دژایه‌تی كردن ده‌گه‌ڵ چه‌وساننه‌وه‌ی مرۆڤ به هۆی جنسییه‌ت پێویست ناكات ژن بیت و خه‌ڵكی هه‌مان شار و وڵات بیت. مرۆڤ ده‌بێ دژی چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ بێت. له هه‌ر كوێ بێت و له ژێر هه‌ر ناوێک كه بێت. مرۆڤ ده‌گه‌ڵ مرۆڤ یه‌كسانه. جنسییه‌ت، ژن یان پیاو بوون، بایه‌خی ئینسانی كه‌م و زۆر ناكاته‌وه. مرۆڤ ده‌بـــــێ دژی چه‌وسانـــــــــه‌وه‌ی مرۆڤ بێت! ***** ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش دژ به‌م چه‌وساننه‌وه‌ن ده‌توانن یه‌كێ له‌م شوێنانه ئیمزا بكه‌ن: ** پشتیوانی خه‌ڵات كراوانی جایزه‌ی نۆبێل، كۆڕی فه‌رهه‌نگی،خوێندكاران و چالاكانی مافی مرۆڤ له‌م جووڵانه‌وه‌یه ** * پشتیوانی پیاوان له‌م جووڵانه‌وه‌یه ** بانگه‌وازی گشتی بۆ دژایه‌تی كردن ده‌گه‌ڵ پێشێل كردنی مافی ژنان له یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات‌دا
Comments:
Post a Comment
|