June 12, 2005
![]() ئه‌و دروژمه سووره به كوردی نووسراوه، حه‌یف به جوانی دیار نییه، به‌ڵام باسی مافی ڕه‌وای تاكه كه‌س ده‌كات، ڕاستیت ده‌وێت ئه‌وه زۆر گرنگ نییه، ئه‌وه‌ی دڵی منی له‌رزاند و خۆزگه‌م خواست له‌وێ، ده‌گه‌ڵیان بایه‌م هه‌ستانی ژنانی كورده، بێ‌ده‌نگ نه‌بوونیانه، ئیتر حاشا له خۆیان و مافی خۆیان ناكه‌ن. ئیتر ژنی كورد باوه‌ڕ ناكات كورد بوون یانی ژێر چه‌پۆكه بوون. ئیتر ژنی كورد ناچار نییه له نێوان هۆوییه‌تی كوردی خۆی و داواكاری مافه ڕه‌واكانی یه‌كیان هه‌ڵبژێرێت. ماندوو نه‌بوونی له هه‌موو خوشكه‌كانم ده‌كه‌م، ئه‌وانی ئه‌مڕۆ له‌وێ بوون و ئه‌وانی دواتر و قه‌ت بێ‌ده‌نگ نابن. سه‌رچاوه‌ی وێنه ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كی‌تر:دروژمێكی‌تر. ده‌نگی ئازادی، بوركانی ئاگایی ... ![]() سه‌رچاوه‌ی وێنه
Comments:
Post a Comment
|