Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

August 8, 2005

" ئه‌گه به گه‌وره‌یه‌ک بڵێی ماڵێكی جوانت دی له خشتی سوور ساز كرابوو و په‌نجه‌ره‌كانی به گوڵ داپۆشرابوو و سه‌ربانه‌كه‌ی پڕ بوو له كۆتر، ناتوانن هیچ وێنه‌یه‌ک بێننه پێش چاوی خۆیان، كه‌چی ئه‌گه بڵێی ماڵێكم دی به سه‌د میلیۆن، هه‌موو ده‌ڵێن: ئه‌یییی، چ ماڵێكی جوانه!"

*****


له خۆڕا بیرم ده‌چێته لای په‌نجه‌ره! سروشتی په‌نجه‌ره وایه كه بوونی گرێدراوی بوونی دیواره! په‌نجه‌ره دیلی ده‌ستی دیواره و ئه‌و دیل بوونه جۆرێک مانای پێبه‌خشیه‌وه و بێت و دیوار بڕوخێت و په‌نجه‌ره ڕزگاری بێت، ئیتر خۆ ئه‌و په‌نجه‌ره، په‌نجه‌ره نییه! ئێستا بیر بكه‌وه، له نێوان "بــــــــــوون" وه‌ک ‌په‌نجه‌ره‌یه‌كی دیل، كه "بوونی" گرێدراوی دیل بوونێتی و " نـــبــــــــوون" واته ڕووخانی دیوار و ڕزگار بوون و چیتر په‌نجه‌ره نه‌بوون، كامیان ده‌بێ هه‌ڵبژێرێت؟ په‌نجه‌ره ئه‌گه په‌نجه‌ره نه‌بێ، ده‌توانێ چی بێت؟ بۆ چی ده‌بێت؟ چی؟ چۆن؟‌ ده‌بێ رازی بێت به ڕزگاربوون و هیچ نه‌بوون؟ یان ده‌بێ ڕازی بێت به بوونی وه‌ک په‌نجه‌ره و دیلی ده‌ستی دیوار بمێنێته‌وه؟ ... كامیان؟

*****


"باوه‌ر كردن یا نه‌‌كردن" پرسیار ئه‌مه نییه!

هه‌وڵ ده‌ده‌م باوه‌ڕ بكم، به‌‌ڵام باوه‌ڕكردن و نه‌كردنی من جیاوازییه‌كی نییه! "ئـــــــــه‌و" هه‌یه، زۆر بێ‌ڕه‌حمانه له هه‌موو چركه‌كانمدا دووپات ده‌بێته‌وه و من ناتوانم ئه‌و بــــــــــوونه باوه‌ر نه‌كه‌م! به‌س ئه‌وه‌نده‌ی بتوانم خۆی له به‌ر ڕاده‌گرم، ئاسان نییه، خواكان خۆیان ده‌زانن، ئاسان نییه و من هه‌موو هه‌وڵی خۆم داوه تا ئێستا. ئاخر مه‌گه مرۆڤێكی بچووكی وه‌ک من چه‌نده به‌رگه ده‌گرێ؟ ده‌زانم ده‌شكێم و كۆڵ‌ ده‌ده‌م و دره‌نگ یا زوو پڕ ده‌بم له " باوه‌ڕی" نه‌بوونی!

كــــــــه‌ی؟ نازانم!

*****


ئه‌وه‌ی كه "ده‌توانم" بیكه‌م هیچ نییه و ئه‌وی كه ده‌بێ و ده‌مه‌وێ " ناتوانم"!

*****


ده‌ڵێ مرۆڤ هه‌موو شتێک له بیر ده‌كات! و من گومان له مرۆڤ بوونی خۆم ده‌كه‌م! ده‌ڵێ كات، تێپه‌ربوونی كات هه‌موو شتێک چاره ده‌كات! و من گومان له یه‌ک بوونی كات له لای خۆم و هه‌موو ئه‌وانی تر ده‌كه‌م!

من قه‌راره چی له بیر بكه‌م؟ خۆم؟ تێپه‌ڕبوونی كات چی چاره ده‌كات؟ من؟

خۆم تێپه‌ڕ بم باشتر نییه؟


Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------