Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

December 30, 2005

ئێستا
دوای ساڵ و ئه‌یامێک
منم "ته‌نیا" خواخان له ماڵی دڵتان
که‌چی
ئاگرێکم به‌ده‌ست گێژه‌ڵووکه
بڵاو بڵاو
هیچ کۆم ناکاته‌وه
نه په‌شیمانیتان
نه ئه‌شقێکی تر...



نازانم ئێوه به‌م نیوه شه‌وه لێره چی ده‌كه‌ن، خۆ وه‌ک من سه‌رتان لێ ئه‌ستووره نه‌بووه. ئه‌رێ به‌راست نیوه شه‌و درووسته یان به‌ره به‌ری به‌یان؟ ساعه‌ت كه له دوانزده تێپه‌ڕێ ئیتر به‌یانییه، وه‌نێ؟ له‌و چوار كتێبه‌ی "ده‌بێ" بیخوێنمه‌وه، یه‌ک دانه‌یانم به ده‌سته‌وه گرتووه، له سێ سه‌دو په‌نجا و پێنج لاپه‌ڕه‌كه‌ی سی و سێ لاپه‌ڕه‌م خوێندۆته‌وه و هیچیم له بیر نه‌ماوه. ئه‌و چه‌ند ڕۆژه هێنده‌م گرێ خستۆته نێوچاوانم، له‌وانه‌یه ناچار خه‌رجێک له سه‌ر ده‌ستی خۆم دانێم و ده‌ست له كاری خوا وه‌رده‌م... چینی تێكه‌وتووه ناوچاوانم!

شێعر بۆ ژن زۆر نووسراوه ( زۆریان بریا هه‌ر نه‌نووسرابان) ژنیش خۆی كه‌م شێعری نه‌گووتوه ( برای هه‌ندێكیان هه‌ر ...) به‌ڵام شه‌هلا شتێكی تره. به‌تایبه‌ت به‌م شێعره‌ی من له‌تێكیم له‌و سه‌ره داناوه، دڵی من بردووه.
شه‌هلا وه‌ک زۆربه‌ی شاعیر و نووسه‌ره‌كانمان - به‌داخه‌وه- زۆر ته‌مبه‌ڵه و بلاگه‌كه‌ی به زه‌بری دۆعای شێخ و شه‌یتانان به‌ڕۆژ ده‌كاته‌وه. ئه‌گه شێعرتان خۆشده‌وێ، ئه‌و شێعره‌ی شه‌هلا بخوێننه‌وه.

باسی شاعیر و نووسه‌رانم كرد، نازانم چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌م شته‌وه هه‌یه به‌ڵام له خۆڕا كه‌وتمه‌وه بیری ماڵپه‌ری گزنگ! جاران پێم وابوو ماڵپه‌رێكی ئه‌ده‌بی- كولتورییه، كه‌چی ئێستا ده‌توانم سوێند بخۆم ماڵپه‌رێكی "كه‌ژال ئیسماعیل"ییه، ده‌نا چۆن ده‌بێ هه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای نۆ نووسراوه‌ی داده كه‌ژاڵی تێدا بێ؟ تازه من تاقه‌تی وه‌م نه‌بوو چاو له به‌شی ئه‌رشیو بكه‌م، له‌وێش به دڵنیاییه‌وه چه‌نددانه‌ی لێ په‌یدا ده‌بێ! ده‌لێم باشه كه‌ژاڵ خان بۆ ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌تی نییه، به‌رهه‌مه‌كانی(!!!) له‌وێ كۆ كاته‌وه؟ و هیچ شتێکیش له‌وه دڵته‌زێن تر نییه ناوت ته‌رزه بێ!

نازانم گوڵه‌گه‌نم قفل و كلیلی لاپه‌ڕه‌ی بلاگه كوردییه‌كانی له كوێ داناوه، وه‌ده‌ستم كه‌وتبا وه‌ژوور ده‌كه‌وتم و تۆزته‌كێنێكم ده‌وه‌شاند! له هه‌موو دونیا خه‌ڵكی له سه‌رده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕ له به‌ند ده‌كه‌ن، من به‌ڵام خاوه‌نی چه‌نددانه له‌و بلاگه كوردییانه‌م به تاوانی ده‌ر نه‌بڕینی بیره‌كانیان، به تایبه‌ت دوای سازكردنی بلاگێک، جه‌ریمه ده‌‌كرد. دوایی پێدا ده‌هاتم هه‌ر ماڵپه‌رێكی شتی جووڵه جووڵی هه‌بایه، ته‌خته‌م ده‌كرد،( به‌ڵێ دیكتاتورم، ئه‌وه شتێكی تازه نییه) یانی هه‌ر چی جووڵه‌ی هاتبا، ڕووحمم پێ نه‌ده‌كرد، جا ئه‌و جووڵه‌یه هی ئاڵا بووایه یان هی ئه‌ وكۆتره به‌ستزمانانه‌ی "باڵه كووته‌یانه‌" و هه‌ر نافڕن...

یه‌کشه‌ممه شه‌وی حه‌فته‌ی پێش، له سه‌ر بۆچوونه‌كه‌ی به‌ڕێز خه‌ڵیقی دوای ئه‌وه‌ی كاک‌ شه‌هاب ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی خوێنده‌وه، كه‌مێکی مابوو شانامه‌یه‌ک بنووسم لێره‌ی دانێم، شانستان هێنا، خه‌وم ده‌هات، به‌ڵام ئه‌مشه‌و دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڵ هاورێیه‌كی به‌ڕێز له سه‌ر جلی كوردی و ....دایه‌تی قسه‌مان كرد، به‌م ئاكامه گه‌یشتم كه پرسیاره‌كانم هیچ وڵامێكی نییه و با له خۆڕا چاوه‌روانی هیچ نه‌بم.

له ڕاستیدا هه‌ر ئێستا بیرله‌وه ده‌كه‌مه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا هه‌موو شتێک تێكه‌ڵاوی سیاسه‌ت بووبێ و كه‌سێک ‌له‌وانه‌ی لێكدانه‌وه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن سیاسه‌تزان نین و هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسی ژن ده‌كه‌ن له باڵای به‌ده‌ر هیچی له سه‌ر نازانن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌قدی ئه‌ده‌بی له سه‌ر شێعری مامۆستا هێمن ده‌نووسن له بیست شێعر زیاتر لێیان نه‌خوێندۆته‌وه و ... ئیتر پرسیاری چی و كه‌شكی چی ... بڕۆم نان و په‌نیری خۆم بخۆم له هه‌مووی باشتره!

به دوای " به سه‌ر كردنه‌وه‌ی" چه‌نددانه له ماڵپه‌ره كوردییه‌كان، پێشنیارێكم هه‌یه، هه‌ندێ له‌و ماڵپه‌ڕانه ده‌بێ ناوه‌كانیان بگۆڕن، چوونكه ناو و ناوه‌ڕۆک ده‌بێ له‌یه‌ک بێته‌وه، با ناوی گزنگ ببێ به كه‌ژال ئیسماعیل، هه‌لوێست ناوی خۆی بكات به "خه‌ڵیل غه‌زه‌ڵی و هیوا گوڵ مه‌حممه‌دی (1) به دوو قۆڵی"، وێبلاگی كوردستان ببێ به "وێبلاگی هیوا گوڵ مه‌حه‌ممه‌دی (2)"، دیمانه ناوی بگۆڕێ بیكات به " تریبوونی ئه‌وانه‌ی له وڵاتێكی ئازاد به ناوی نه‌هێنی ڕه‌خنه‌ی سیاسی له حیزبی خۆیان ده‌گرن " ...

چه‌ند دانه ناوم بۆ رادیۆ كوردییه‌كانیش هه‌یه به‌ڵام خه‌وم دێ ئیتر، بۆ جارێكی دی كه ده‌رسم ده‌بێ و تاقه‌تم نابێ ...




Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------