Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

December 21, 2005

! I wish God were alive to see this


ئه‌مڕۆ وه‌ک هه‌میشه هه‌واڵه‌كانی مێترۆم سه‌ر له به‌یانی ده‌خوێنده‌وه، له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدا، كورته هه‌واڵی ده‌ست درێژی پیاوێكی په‌نجاوشه‌ش ساڵه به برازاكه‌ی خۆی نووسرابوو. ئه‌م پیاوه زیاتر له دوسه‌دو په‌نجا جار له ماوه‌ی دوو ساڵدا ده‌ستدرێژی له‌م برازایه‌ی خۆی كردووه. هه‌روه‌ها كچێكی هه‌شت ساڵانه‌ش كه‌وتۆته به‌ر ده‌ست درێژی ئه‌م "كه‌ڵه" پیاوه!

كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه به تایبه‌ت له‌وێ كه نووسرابوو ئه‌و كیژه به هۆی "فه‌رهه‌نگ و ئه‌و بایه‌خه فه‌رهه‌نگیانه‌ی به پێی گه‌وره بوو" نه‌یتوانیوه - خۆمان ده‌زانین ئه‌وه یانی نه‌یوێراوه! - له لای كه‌س به تایبه‌ت دایكوباوكی خۆی باسی ڕووداوه‌كه بكات، ته‌زێک به گیانما هات - ئێستا كه‌ ئه‌و بیره‌ی خۆم وه‌بیر دێته‌وه شه‌رم ده‌كه‌م - به‌لام هه‌ر ئه‌و ده‌م به خۆم گوت " بریا ئه‌وه‌ ئیتر كاری كورد نه‌بایه!"، بریاكه‌م، وه‌ک زۆربه‌ی كات، نه‌گه‌یشته هیچكوێ. ئه‌و كوڕه كورده‌ی هاوكلاسم دڵنیای كردم كوردن!

دڵم زۆر سه‌یر گیرا. خۆ هه‌ر كه‌سی تریش ئه‌و به‌ڵایه‌ی به سه‌ر هاتبا من پێی دڵته‌نگ ده‌بووم. به‌ڵام لێره‌دا دوو شت بوون زۆر سه‌یر دڵگرانی كردم. یه‌كه‌میان كه به‌راستی وه‌گریانی خستم- ته‌نیایی ئه‌و كیژه بووه كه به هۆی ئه‌و ڕوانینه پوچ و گه‌‌نده‌ڵه نه‌یتوانیوه داوای یارمه‌تی له كه‌س، ته‌نانه‌ت له دایک و باوكی، بكات. هه‌ر ئه‌و ترسه بۆگه‌نیوه‌ی پێشترش باسیم كردووه كه چۆن سێبه‌ری ڕه‌شی ده‌خرێته سه‌ر ژیانمان. شتێكی تر ئه‌وه بوو كه هه‌ر ئه‌و كورده‌ی له سه‌ر" نامووس" كچ و خوشكی خۆی ده‌كوژێ، به‌زه‌یی به "نامووسی" خۆشی ناكات. له كووشتنی پێلا، مامه‌كانی بوون كه ده‌وری پاسه‌وانی "نامووسی" بنه‌ماڵه‌یان ده‌گێڕا. لێره مامه‌که خۆی "نامووسی" بنه‌ماڵه‌ی پێشێل كردووه و به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه كه ئه‌گه ده‌نگ بكه‌ی ئابڕووت ده‌چێ و كه‌س باوه‌ڕ به تۆ ناكات،‌ كچه‌كه‌ی بێده‌نگ كردووه.

كچه‌كه‌ ئێستا رێگه‌ی كه‌وتۆته "ماڵی ئه‌من" و ته‌نیا له‌وێ بووه كه وێراوێتی قسه‌ی دڵی بكات. یانی دیسان سایه‌ی بێگانه‌كه كه‌م نه‌بێ!

به ڕای من هیچ فه‌رق ناكات مرۆڤێک جارێک ده‌ستدرێژی لێ بكرێت یان ده جار، یان دووسه‌د جار. برین و ژان و شكانه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و یه‌کجاره‌ش ڕه‌نگه هه‌تا هه‌تایه یان لانی كه‌م تا ساڵانی زۆر سارێژ نه‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ی له هه‌واڵی ئه‌مڕۆدا دڵی منی ته‌زاند، ته‌نیاییه‌كانی ئه‌و كچه بووه. كه ئه‌گه كورد نه‌بایه، دوو ساڵ زووتر ده‌یتوانی یارمه‌تی وه‌رگرێت، دوو ساڵ ‌زووتر ده‌یتوانی ژانه‌كانی ده‌رمان بكات، دوو ساڵ زووتر ده‌یتوانی كابووسی هه‌موو ڕۆژ شكانه‌وه و وردبوونی ده‌گه‌ڵ دڵ و ده‌ستێكی یاریده‌ده‌ر به‌ش بكات به‌شكوو ئه‌گه‌ر بۆ چركه‌یه‌كیش بووه به ئارامی سه‌ر بكاته سه‌ر سه‌رین ...

من ئێستا دڵم زۆر گیراوه. دڵم بۆ ئه‌م مرۆڤه ته‌نیایه و بۆ ته‌نیاییه‌كانی خۆمان ده‌سووتێ. ده‌زانم له ده‌ورووبه‌رمان، لێره‌ش و له كوردستانیش ده‌یان و سه‌دان مام و خاڵ‌ هه‌ن، له پشت ماسكی پاسه‌وانی نامووس، له‌ش و ڕوحی بێ ده‌ره‌تانی ده‌یان و سه‌دان مرۆڤ بریندار ده‌كه‌ن. من ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی ده‌مم ده‌به‌ستێ و ناهێڵێ هاوار بكه‌م، ناوێ... زۆر توڕه‌م، ناتوانم بیره‌كانم كۆ كه‌مه‌وه. ڕشــــــــانـــــــــه‌وه‌م دێ.

‌كورده‌كان بۆ ده‌نگیان نایه‌ته ده‌ر؟ بۆ نایه‌ن قۆڵ هه‌ڵماڵن و مانایه‌کی تازه بۆ "پیاوه‌تی" و "نامووس" و "شه‌ڕه‌ف" بنووسنه‌وه؟ بۆ دایكوبابه‌كان منداڵه‌كانیان دڵنیا ناكه‌ن و مه‌تمانه‌یان پێ ناده‌ن كه پشتی جگه‌رگۆشه‌كانیان قه‌‌ت، بۆ كه‌س و بۆ هیچ، به‌ر ناده‌ن؟! ئاخر ئه‌وه كه‌ی مرۆڤایه‌تییه كه‌سێكی تر تاوان بكات و "ئابرووی" ئه‌وه‌ی تر له مه‌ترسی دابێ؟ ئه‌وه كه‌ی مرۆڤایه‌تییه منداڵێكی پانزده ساڵه ئه‌وه‌نده بێ كه‌س بێ و ئه‌وه‌نده ته‌نیا بێ؟



هـــــــــــۆۆۆۆۆۆۆۆی ئه‌ی پاسه‌وانانی نامووس، بریا زانیباتان له چاوی مندا ئه‌وه‌ی نه‌تانبێ "نامووس و شه‌ڕه‌فه". ڕقم لێتانه. به هه‌موو هێز و گیانمه‌وه ڕقم لێتانه!



Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------