December 1, 2005
ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی ئایدزه. به پێی ئاخرین هه‌واڵه‌كانی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان نزیک چوارسه‌د كه‌س تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ن. ژن و منداڵ و پیاو. ئه‌و ژماره‌یه، ژماره‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراو نییه، ئایدز ده‌توانێ زۆر به‌ربڵاوتر له‌وێ بێت كه باسی ده‌كرێت. هۆیه‌کی ئه‌وه‌یه كه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه شه‌رم و شووره‌یی زۆرتر به‌دواوه تا هه‌وڵ بۆ ده‌رمان كردنی. نازانم چه‌ند كه‌س له به‌شه‌كانی تری كوردستان تووشی ئه‌و نه‌خۆشینه بوون. نازانم له‌وێ، له كوردستان، زانیاری له سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه و شێوه‌ی پێش پێ گرتنی چه‌نده باس ده‌كرێت. ئه‌وه‌نده ده‌زانم به پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی سازمانی چاوه‌دێری سڵامه‌تی، بانكی جیهانی سڵامه‌تی، بڵاوی كردۆته‌وه، ئه‌م ساڵ ژماره‌یه‌كی زۆرتر له تووش بووانی ئایدز ده‌مرن و به‌شی زۆری ئه‌و كه‌سانه له وڵاته هه‌ژاره‌كانی دونیان، كه نه زانیاریان له سه‌ری هه‌یه و نه ده‌رمانیان بۆی هه‌یه! بوونی ئایدز له كوردستان حاشای لێ ناكرێت. خۆزگه ئه‌وانی تووشی ئه‌و نه‌خۆشینه بوون له بیر نه‌كه‌ین!
Comments:
Post a Comment
|