January 2, 2006
یه‌ک پرسیار: ئه‌رێ من هه‌ر زلم یا خه‌ڵک به زلم ده‌بینێ؟ **** تا من كه‌مێک ده‌گریم، ئێوه وه‌رن كه‌مێک پێبكه‌نن: at322003: slaw leyla xan at322003: هاتمه ماله به ره ي به ريزتان بو بينيني بلاو كراوه كانت به لام بينيم جه ند نه قديكي لاوه كيت كرتووه له هه ندي نوسه ران به تاي به تي سايده كورديه كان كه ناوه كانيان بكورن وڵام: به‌ڵه، تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌وها بووم، خوا له گوناحانم خۆش بێ! at322003: ئايه ده زانيت ئه و نوسه رانه زور به نرخن بابه ته كانيان وه سايده كورديه كان به يوه نديان بيوه ده كه ن به هه م‌و جوريك بو بلاو كردنه وه ي بابه ته كانيان كه بويان بنيرن وڵام: نا به‌ڕێز نه‌مده‌زانی! سوپاس بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌ت. زانیارییه‌کی گه‌لێک به سوود بوو! at322003: نازانم ئايه به ريزتان له به ر سيقه نه بونه به خوت يان به غيليه به و نوسه رانه وڵام: قه‌ی ناكا نازانم سیقه چییه، به‌ڵام ئه‌گه به‌ڕێزتان ده‌فه‌رموون كه به خۆمم نییه، بێ گومان وایه. به‌ڵێ من به گشتی هه‌ر له منداڵییه‌وه به‌غیل بووم، كاری خواشه، هیچی ده‌گه‌ڵ ناكرێ! at322003: تو ماله به ره ي خوت هه يه وه له به ر نه بوني بينه ران وه هاتنيان بوي رو ده كه يته مالابه ره كاني تر وه بلاوكراوه كانت بلاو ده كه يته وه بو نمونه باسي به رده ي ئافره تت كردبو له ديمانه زور شتيكي دوربو له راستيه وه وه زوربه ي خوينه ران كالته يان بي ده هات به و بابه ته و به جه نابيشت وڵام: من قه‌ت باسی "به‌رده‌ی ئافره‌ت"م نه‌كردووه، به‌ڕاستی هیچ "ئافره‌تێک" ناناسم " به‌رده‌ی" هه‌بووبێ، به‌لام زۆر "ئافره‌ت ده‌ناسم" به‌رده" بوون و هێشتاش هه‌ن. ئه‌گه خوا یار بوو، زارت به‌ست و چاوت كرده‌وه، به هه‌ڵاتن بچوو چاوێكی لێ بكه‌وه، باسی "په‌رده‌ی كچێنییه" بابه‌ته‌كه و بۆ مرۆڤێ كه به مێشكی خۆی بیر ده‌كاته‌وه نووسراوه! at322003: هيوا دارم بجيته وه به خوتا وه به بير كردنه وه شتا تا توش وه كو نوسه ره كان سايده كورديه كان داوات لي بكه ن به ريزه وه كه بابه تيان بو بنيريت وڵام: به سه‌رچاو. به خۆمدا ده‌چمه‌وه! at322003: ئيتر سوباس وڵام: سوپاس بۆ تۆش *** پاڕانه‌وه: بینه‌رانی به‌ڕێز: كاكه ئه‌وه بۆ نایه‌ن سه‌ردانی ئه‌و "ماڵبهرهی" من ناكه‌ن؟ ناڵێن ئافره‌ته، زه‌عیفه‌یه، گوناحه؛ كه‌س بۆی نه‌بۆته "ماڵی باوک" بلاوكهراوهكانی له ئامێز بگرێ؟
Comments:
Post a Comment
|