January 1, 2006
ساڵی تازه كه هات من وه‌ک هه‌موو ساڵه‌كانی پێش، له بیر هه‌موو شتێک دابووم، تازه بوونه‌وه‌ی ساڵ نه‌بێ! شتێک هه‌ست ده‌كه‌م له لای من له جێی خۆی نییه، شتێک هه‌ست ده‌كه‌م له مندا قه‌ت سه‌ر هه‌ڵنادا، كه بڕۆم و دابڕم له‌و تاسه‌یه‌ی په‌لی هه‌ستم ده‌گرێ و ده‌مباته‌وه نازانم كوێ و دڵته‌نگی بۆنی گڵ و ده‌نگی توانه‌وه‌ی به‌فرم ده‌كات. داڵانه‌كه‌ی ماڵه‌كانی حاجی عه‌لی لایه‌كی گڵ بوو، كه‌س دیار نه‌با، به سه‌رپه‌نجه‌م، گڵهكانم هه‌ڵده‌قه‌ند، كه‌س دیار نه‌با، سه‌رپه‌نجه‌م ده‌خسته ناو زارم و گڵهكهم تام ده‌كرد، ده‌مزانی كارێكی خراپه، پێیان گوتبووم، تا ئه‌و كات هه‌زار كه‌س هه‌زار جار لێم توڕه ببوو... دهڵێــــــم نه‌کا خاکی ئه‌وێ تێكه‌ڵی خوێنی من بووه؟! نه‌كا گیانی من گڵی ئه‌وێی ده‌وێ؟ بـــــۆی له كوێ بێنم؟ ئـــــــــهوێ كـــــوێــیـه؟ كه ده‌هاتمه‌وه، له ده‌رێ به‌فر ده‌باری. یا سارد نه‌بوو یا من سه‌رمام نه‌بوو! من بۆم هه‌یه به‌فری ئه‌مڕۆم خۆشبوێ؟ بۆم هه‌یه بیر له له‌شی سارد و زگی برسی و سه‌رپه‌نجه سڕه‌كان نه‌كه‌مه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ؟! منیش كه‌مێک دڵم ته‌نگه ئاخر! ئه‌گه بۆم هه‌بێ به‌فری ئه‌مڕۆم خۆشبوێ، ئه‌گه بۆم هه‌بێ توانه‌وه‌ی به‌فری سه‌ر قژم و دڵۆپ دڵۆپ شۆڕبوونه‌وه‌ی به سه‌ر ملما خۆشبوێ، ئه‌گه بۆم هه‌بێ ده‌نگی هه‌نگاوه‌كانی خۆمم له سه‌ر به‌فره لانهدراوهكانی سه‌ر شه‌قام خۆشبوێ، ده‌توانم دڵته‌نگییه‌كانی ئه‌مڕۆم كه‌مێک له بیر بكه‌م، ده‌توانم هیچ شتێک به ڕووی خۆم نه‌هێنم و "خانم خانم" به ڕووی ژیان پێبكه‌نم، سه‌ر مێزه‌كه‌م كۆ كه‌مه‌وه و هه‌وڵ بده‌م له نووسینی ڕێكه‌وتی ڕۆژه‌كانی ساڵی تازه، كه‌متر هه‌ڵه بكه‌م...
Comments:
Post a Comment
|