January 29, 2006
سه‌ر له به‌یانییه یان كورد گوته‌نی نیوه شه‌وه و من جارێ خه‌وم نایه. یانی من خه‌وم دێ، به‌ڵام خه‌و منی نایه! له خۆڕا ده‌ستم داوه‌ته نووسین له سه‌ر بابه‌تێک كه ده‌م به ده‌م وه‌بیر قه‌رز و قۆڵه‌كانی كورد و ژن و په‌نابه‌رانم ده‌خاته‌وه و ده‌بێ زوو زوو لێی دوو بكه‌ومه‌وه تا تاقه‌تی نووسینیم بمێنێته‌وه، كاری ده‌رسییه، ده‌نا ده‌مێک بوو وه‌لام نابوو! سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كانم كرد، یه‌ک دوو هه‌واڵم سه‌باره‌ت به ڕوئیا تلووعی له بلاگی ڕۆژباش دانا. فیلمی سه‌نگسار كردنی دوو ژنم له ئێران چاو لێ كرد، میلله‌ت به هاواری "الله اكبر" به‌ردی زل زلیان هه‌ڵده‌گرت و به سه‌ری ئه‌و ژنانه‌یان داده‌دا و هه‌ر نزیكتر و نزیكتر ده‌بوونه‌وه ... هاوار، یه‌كیان له كفنه‌كه‌ی هاته ده‌ر، هه‌موو گیانی خوێن بوو ... فیلمێكی تریشم چاو لێ كرد، هه‌ر دوو ده‌ستی كابرایه‌كیان بڕی. هه‌ر وه‌ک بڵێی ملی مریشک ده‌بڕن... هیچكام له فیلمه‌كانم نه‌توانی به ته‌واوی چاو لێ بكه‌م، ئه‌سله‌ن نازانم چ كرمێكم هه‌یه به‌و نیوه‌شه‌و سه‌یره چاو له شتی ئاوا ده‌كه‌م ... چاوێكیشم به بلاگه كوردییه‌كاندا خششششششاند! ئاوایی بێده‌نگه. زۆر هه‌ر وه‌ک سێ ساڵ پێش ده‌چێت كه ته‌نیا سێ چواردانه بلاگ هه‌بوون به كوردی ... نازانم بلاگی كوردی بۆ زیادی نه‌كرد ... یانی ده‌زانم بۆ، به‌ڵام تاقه‌تم نییه خۆ له باسه‌كه بده‌م ... له سه‌ر چه‌نددانه له نووسراوه‌كانی پێشووی نه‌كه‌رۆز چه‌نددانه تێبینی "مه‌ده‌نی و مۆدێڕن"م هه‌بوو، به‌ڵام تازه چوو، نه‌بوو كه ببێ! وێنه‌كانی كه‌زوان زۆر جوانن، له كیسی مه‌ده‌ن، زۆر خۆماڵین. كه‌لیخان وه‌ک شتێک هێشتاش له بیری یه‌كگرتن دایه و بۆیه له‌وێ و به‌دوای پرسیاره‌كه‌ی خۆی قه‌تیس ماوه‌ته‌وه. كاكه وه‌ک ئێمه بكه، زه‌مانی خۆی پرسیاری وامان له مامۆستاكه‌مان ده‌كرد كه خۆمان وڵامه‌كه‌مان پێشتر زانیبا، ئاخر مهتمانهمان پێی نه‌بوو، ده‌ترسیان وڵامی هه‌ته‌ران پهتهرانمان بخاته مێشكه‌وه (یانی چی كام مێشک؟!) چاوم به كۆمێنتێک كه‌وت بۆ بلاگی ئالان په‌ری نووسرابوو. دیم باسی شیرینی دزی مۆدڕنه. به‌ڕێزانی خۆزگه به ناوی خزمه‌ت به گه‌لی كورد و زمانی شیرینی كوردی و له‌وانه‌ش گرنگتر بۆ خزمه‌ت به زانست و ژنی كورد بێگومان، كۆپی ڕایتیان له به‌رچاو (نه)گرتووه و ...، جا به‌ڵام خۆ ئه‌وه شتێكی تازه نییه! دیمانه ده‌نگ ناكات، خه‌ڵكی تر بۆ به‌رۆكی خۆیان دادڕن، كه چی بێ؟! خۆ له كوردهواری هه‌ر كه‌س هه‌رچی پێی خۆش بێ ده‌یكات و تا بڵێی كاكه (جاروباریش داده) بۆ وا ده‌كه‌ی، برۆت لێ هه‌ڵداوێ و ده‌ڵێ، مه‌به‌ستم خزمه‌ت به گه‌لی كورده! و تازه كۆڵێكیشت تاوانبار ده‌كات... جا ئێستا ته‌نیا پرسیارێكی گرنگ كه هه‌یه ئه‌وه‌یه باشه ئێمه ئه‌و هه‌موو خزمهتكارهمان هه‌یه كه له خه‌م و بیری نه‌ته‌وه‌ی كورد دانه، بۆ هیچ به هیچ ناكه‌ین و هه‌ر له جێی خۆمان قیت چه‌قیوین! زمانم لاڵ نه‌كا ئه‌وانه‌ی ئه‌و خزمه‌تكارانه‌ی گه‌لی كورد ده‌یكه‌ن، به‌راستی خزمه‌ت نه‌بێ و شتێكی تر بێ؟! به‌ڵام خۆمانین، خۆشترین به‌شی بلاگهكان، به‌تایبه‌ت بلاگه كوردییه‌كان كۆمێنتهكانیانه!!! جار و بار تێر پێده‌كه‌نین و جاروبار مه‌یلی ئه‌وه‌ی ملی كابرا بگری و بای ده‌ی، تێیدا سه‌ر هه‌ڵده‌دا... پێش ئه‌وه‌ی خه‌و منی بێ، با ئه‌وه‌ش بڵێم له سه‌ر دڵم نه‌بێته گرێ! ئه‌و خوێنه‌ره ڕاست ده‌كات، نازانم بۆ هه‌ر كه‌س قۆڵ هه‌ڵده‌ماڵێ باسی ژن بكات، شته‌كه‌ی ده‌كات به كێشه‌ی ژن و تئوری ده‌رده‌كات كه به‌ڵێ ئه‌وه گرفتی ژنه و ژن ئه‌ركی خۆیه‌تی و بلا بلا بلا بلا بلا بلا ... و بلا! كه‌س نییه ده‌ست و داوێنی ئه‌و میلله‌ته بێ بڵێ بابا شتێكیشتان به ده‌ست ده‌ده‌ینێ، تئوری تازه "مه‌دركێنن"، كه پێش ئێوه‌ش تئوری زۆر "دركێندراوه" و موشكیلهكهمان نه‌بوون یان كه‌م بوونی تئوری نییه، گرفته‌كه‌مان نه‌قسی فه‌نی "بالاخانه‌ی" ژماره‌یه‌كی زۆر له "گه‌له خۆڕاگرهكهمانه"... ئاها... ده‌مویست كه‌مێكیش باسی ئه‌و كه‌سه بكه‌م له Nigeria- وه به وشه‌ی "مێژوو" له گووگڵدا گه‌راوه و ڕێگه‌ی كه‌وتۆته ئێره! ئهوهڵهكهی كه‌مێک بیرم كرده‌وه Nigeria و كورد؟ دوایی به خۆم گوت بۆ نا، ده‌بێ! به‌س نییه ئه‌و به‌ڕێزه "مێژووی" نووسیوه و وه‌ک ئه‌و كورده به‌ڕێزانه‌ی سوئد و ئیتالیا به وشه‌ی "سێكسی كوردی"، "مه‌مكی خڕی كوردی"، "ده‌رپێی سوور" ئامانیان به گووگڵ و یاهوو هه‌ڵنه‌هێناوه... باوه‌ڕ بكه‌ن جه‌ماعه‌تێک، هه‌موو ڕۆژێ، دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه هه‌موو ڕۆژێ به وشه‌ی "جنده" له ئێرانه‌وه - ماڵی مام حه‌سه‌ن ئاوه‌دان بێ- ڕێیان ده‌كه‌وێته ئێره. بیر بكه‌نه‌وه حكومه‌ته‌كه ئیسلامییه و خه‌ڵكه‌كه‌ی موسڵمانن و له‌وانه‌ش خراپتر له‌و تیپه‌ن له سه‌ر "نامووس" و "شه‌ڕه‌فیان" مرۆڤ ده‌كوژن، ئه‌گه ئاوا نه‌بوایه به چ وشه گه‌لێک له گووگڵدا ده‌گه‌ڕان ... خه‌و هه‌ر نه‌هات، ده‌ی با من بچم نازی بكێشم...
Comments:
Post a Comment
|