March 15, 2006
شــــه‌رمـــه گێـــــــــــلاخه! درۆت ده‌گه‌ڵ ناكه‌م داده گیـــان، نـه ڕه‌نگه‌كه‌یم له بیر مابوو نه تامه‌كه‌ی. ته‌واوی ئه‌و ساڵانه به‌ڵام تا ناوی هاتووه زارم پڕبووه له ئاو و وه‌بیرم هاتۆته‌وه كه زۆرم حه‌ز له تامه‌كه‌ی بووه. ئه‌مڕۆ ئێوارێ، قۆڵم لێ هه‌ڵماڵی. نووسراوه‌كه‌تم له پێش خۆم دانا. جاری یه‌كه‌م كه خوێندمه‌وه به‌س هه‌ڵه ئیملاییه‌كان و ئینشاییه‌كانتم دی (لێم مه‌گره، نه‌خۆشییه‌کی کۆنه و عیلاجی نییه)، جاری دووهه‌م به‌ڵام هه‌رچی گوتبووت به قسه‌تم كرد جگه له به‌شی قه‌ل و قاز و مریشكی "خوێری" :)) قابی یه‌كه‌مم تێكرد سارد بێته‌وه، هێشتا دامنه‌نابوو، خورا! جارێكی دی تێمكرده‌وه، به شێنه‌یی دانیشتم و هێدی هێدی خواردم... ورده ورده تامه‌كه‌یم وه‌بیر هاته‌وه. بۆ خۆی بوو. وه‌ک بڵێی سێنزده ساڵ له نه‌خواردنه‌كه‌ی تێنه‌په‌ریبێ ... باشه گیــانا، زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر سوپاس. گه‌یشتێ. خواردم. زۆر خۆش بوو و ده‌ست و چاو و ناوچاوانی تۆش خۆش :) **** پی‌ئێس 1: نمره‌كه‌ت، به ئیرفاقه‌وه، بوو به ده! ( بۆ حاشا نابێ، جوان دیاره خه‌ریکم تۆڵه‌ی ئه‌و "ده‌یانه‌ی" مامۆستا ده‌یدا به من له تۆی ده‌که‌مه‌وه.) پی‌ئێس 2: هه‌ر باش بوو نه‌تنووسیبوو " تكایه ئه‌گه به ده‌ستت نه‌گه‌یشت ئاگادارم كه‌وه!" بێ پی‌ئێس: دیسان سوپاس ... زۆر دانه
Comments:
Post a Comment
|