March 17, 2006
" .... " - باوكێک حوكمی چوارده ساڵ زیندانی پێ درا، به‌دوای ئه‌وه‌ی لێی ئاشكرا بوو له ماوه‌ی پێنج ساڵدا ده‌ستدرێژی به كچه‌كه‌ی خۆی كردووه. ئه‌م ده‌ستدرێژییه كاتێ ده‌ستی پێ كردووه كه كچه‌كه ته‌نیا ده ساڵی بووه، كچه له ته‌مه‌نی سێنزده ساڵی له بابی منداڵدار ده‌بێ و جارێكیش منداڵی له بارخۆی بردووه.... - چه‌ند ڕۆژ پێش پۆلیس له‌ت و په‌تی ته‌رمی ژنێكی له ناو ئاودا دیته‌وه.... پیاوه‌كه له ماڵی هاوبه‌شیاندا، ئه‌و ده‌مه‌ی منداڵه‌كانیان خه‌وتبوون ژنه‌ی كوشتبوو و له‌ت له‌تی كردبوو ... - سێ "پیاو" ژنێكی بیست و پێنج ساڵه‌ی كه‌م ئه‌ندامی زه‌ینی ( هیچ وشه‌یه‌كی تر نازانم بۆی) - mental retardation - ڕازی ده‌كه‌ن ده‌گه‌ڵیان بچێته‌وه ماڵ. سێ "پیاوه‌كه" بۆ ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێک ئه‌م ژنه - بێ ویستی خۆی- ڕاده‌گرن و هه‌ر سێ كه‌سیان ده‌ستدرێژی لێ ده‌كه‌ن. ماڵه هاوسێیه‌ک كه گوێی له قیژه و هاوار بووه په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ پۆلیس ده‌گرێت. كه پۆلیس ده‌گاتێ، ئه‌م ژنه به ته‌نیا له ناو ماڵه‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه كه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێ، پیاوی خاوه‌ن ماڵ ڕێک ئه‌و كاته ده‌گه‌ڕیته‌وه و پۆلیس ده‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبات ... دووانه‌كه‌ی تر هێشتا وه‌چنگ نه‌كه‌وتوون ... - هه‌شت نۆ ڕۆژ پێش كچێكی شانزده ساڵه له لایان كوڕێكی هه‌ژده ساڵه له شوێنی مه‌له، ده‌ستدرێژی پێ ده‌كرێ. هاوڕێكانی كوڕه‌كه هانی ده‌ده‌ن ئه‌و كاره بكات و ئه‌ویش، قاره‌مانانه، بۆ دڵخۆشی خۆی و هاوڕێكانی كچه ده‌گرێ و ده‌ست ده‌خاته ناو له‌شی كچه‌كه ... - چه‌ند هه‌فته پێش ئێستا، به هۆیه‌كی تر پۆلیس ده‌ست به سه‌ر مۆبیل تله‌فوونی چه‌ند كوڕی گه‌نج - هه‌موویان په‌نابه‌ر- داده‌گرێ و له پشكنینی ژماره‌كان و په‌یامه‌كانی ناو مۆبیله‌كه چه‌ندانه كورته فیلم ده‌بیندرێته‌وه. له فیلمه‌كه‌دا ده‌بیندرێ كه چۆن چه‌نددانه كوڕ ده‌وری كچێكی شانزده هه‌فده ساڵه‌یان داوه، یه‌كیان ده‌ستدرێژی لێ ده‌كات و ئه‌وانی تر هه‌موو به قاقا و پێكه‌نین به كچه ده‌ڵێن قه‌حبه! كوڕی خاوه‌ن مۆبیله‌كه گوتی: ئه‌و فیلمه‌یان بۆ من ناردووه. ئه‌وه شتێكی خۆشه و هه‌موو حه‌ز ده‌كه‌ن چاوی لێ بكه‌ن ... ** ئه‌وه حاڵ و ڕۆژی ژن لێره‌یه، تۆ بڵێی ژنه‌کانی کوردستان له چ حاڵ دابن؟ ڕێز و سڵاوی من به ده‌سته خوشکه‌کانم له کوردستان بگه‌یه‌نن.
Comments:
Post a Comment
|