March 18, 2006
ده‌ڵێ: حه‌ز ده‌كه‌م بتناسم! ده‌ڵێم: ڕۆژی بیست و نۆی سه‌رماوه‌زی ساڵێکی دوور له سه‌رده‌مێكی سه‌یر له دایک بووم. ژماره پێناسه‌كه‌م شه‌ش سه‌د و سییه. له حه‌وزه‌ی ژماره یه‌کی شار وه‌رگیراوه... ده‌ڵێم ئاها سه‌ریشم كه‌مێک دێشێ! ده‌ڵێ هه‌ست به نزیكییه‌كی زۆر ده‌كه‌م ده‌گه‌ڵت.... و من بیرده‌كه‌مه‌وه هاوار ئه‌ی جاران وا نه‌بوو بۆ هه‌ست به نزیکی کردن كات پێویست بوو؟ كات بۆ یه‌كتر بیستن، یه‌كتر دیتن، هه‌ست به یه‌كتر كردن؟ كات تا به سه‌ر چوارخانهكانی پڕ و به‌تاڵی ژیاندا تێپه‌ڕ بوون، پڕ كردنه‌وه‌یان، تێڕامانیان؟ كات پێویست نه‌بوو تا مه‌تمانه به ئامێزی یه‌كتر بكه‌ن بۆ گریان، بۆ ڕووخان بۆ خۆشاردنه‌وه، بۆ خۆشه‌ویستی كردن؟ تا ئه‌و ده‌مه‌ی ملی من سه‌رم ڕاناگرێ شانی تۆ هه‌بێ كه من ....؟ كات تا ئه‌و ده‌مه‌ی تۆ ده‌ڕووخێی، من نه‌وێرم به سه‌ر تۆی وێران، هه‌نگاو هه‌ڵگرم و دوور ببمه‌وه؟ بیرده‌كه‌مه‌وه كات چی به سه‌ر هات؟ بۆ هێنده په‌له‌مانه؟ چۆنه هه‌ر جار كه كه‌سێكمان ناسی ده‌یشكێنین؟ لێی ده‌ترسین، دوور ده‌كه‌وینه‌وه؟ چۆنه ئامێزی بێگانه و بۆنی نامۆی نه‌ناسراوێک هه‌ڵده‌بژێرین؟ بۆ هێنده په‌له‌مانه له شكاندنی یه‌كترین دوای ئه‌وی بۆ یه‌ک ڕووت بووینه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی برینه سارێژ نه‌بووه‌كانی ناخی یه‌كترینمان دی ...!؟
Comments:
Post a Comment
|