March 20, 2006
ڕادیــــــــــۆ زرێبــــــار... یان ئه‌رێ چۆنه نیوه‌ی كورد، بیست و یه‌كی مارس له دایک بووه؟! ئه‌وانه‌ی له شاری پڕ له شۆڕشگێر و قاره‌مانی ستۆكهۆلم ده‌ژین و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تاكسییان هه‌یه یا دووكاندارن یا كتێبی "هه‌رزان" به گران ده‌فرۆشن، هیچ نه‌بێ جارێک ده‌نگی كاک شه‌هابیان له ڕادیۆ بیستووه. ڕادیۆكه ناوی ڕادیۆ زرێباره و به‌رێوبه‌ر و مودیر و نووسه‌ر و تێكنیكێره‌كه‌ی كاک شه‌هاب خۆیه‌تی. ئه‌م ڕادیۆ و خاوه‌نه‌که‌ی، هێنده تێكه‌ڵاوی یه‌کترین بوون، كه زۆر جار مرۆڤ به پێویستی نازانێ بڵێی ڕادیۆ زرێبار، هه‌ر بڵێی ڕادیۆی شه‌هاب به‌سه، یانیش به پێچه‌وانه. خۆم زۆر جار لێم تێکچووه و پێم گوتووه كاک زرێبار .... كاک شه‌هاب به وره‌یه‌كی سه‌یر، زۆر ساڵه ئه‌م رادیۆیه به‌ڕێوه ده‌بات. ئه‌وه‌نده‌ی بزانم ئاغا و كوێخا خۆیه‌تی و تا بڵێی حه‌زی له ساز كردنی به‌حس و "موناقشه" هه‌یه. ده‌گه‌رێ ده‌گه‌رێ ده‌گه‌رێ و ده‌گه‌رێ، كام وتار ورده شووشه‌ی زۆرتر تێدابێ، گرم ده‌گرێ ده‌یخوێنێته‌وه و هه‌ندێ جار موزیكی مه‌تینیش داده‌نێت. باوه‌ڕ ده‌كه‌م ڕادیۆ زرێبار یه‌كه‌م ڕادیۆی كوردی له شاری قاره‌مان په‌روه‌ری ستۆكهۆلم بێ كه هه‌موو ڕۆژانی هه‌فته و شه‌وانی یه‌کشه‌ممه به‌رنامه‌ی هه‌یه. له درێژه‌ی هه‌فته ده‌توانی هیوادار بێ هه‌ندێ وتار و نووسراوه‌ی بێ ورده شووشه‌ت بۆ بڵاو كاته‌وه، شه‌وانی یه‌کشه‌ممه به‌ڵام وه‌ک بڵێی فه‌رز بێ له سه‌ری ته‌نیا باس و خواستی سیاسی و زۆرجار حیزبی داده‌نێ. ئێستا هیچ نامه‌وێ باسی ئه‌و به‌شه‌ی بكه‌م كه چۆن كاک شه‌هاب، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌نگی خوێندنه‌وه‌ی زۆر خۆشه، پشتی هێنده نووسراوه وا ده‌شكێنێ كه نووسه‌ری مردوو له ناو قه‌بردا ئه‌و دیو ئه‌و دیو ده‌بێ و نووسه‌ری زیندوو مردن به ئاوات ده‌خوازێ. ته‌نانه‌ت نامه‌وێ باسی ئه‌وه‌ش بكه‌م كه چۆن هه‌واڵێکی خوێناوی و خه‌به‌رێكی سه‌رتاسه‌ر شادی به هه‌مان تۆن و ده‌نگ و ته‌نانه‌ت - هه‌ڵكه‌وتووه- به هه‌مان مۆسیقا بڵاو كاته‌وه... به‌ڵام ناتوانم چاو له‌م به‌شه داپۆشم كه چۆن له جه‌نگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر وتارێکی سیاسی (حیزبی)، ڕێک له ناوڕاستی خوێندنه‌وه‌دا، وه‌بیری ده‌كه‌وێته‌وه ڕابگه‌یه‌نێت كه مافی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان له ناو وتاره‌كه‌دا هاتووه له لای كاک شه‌هاب (له لایان ڕادیۆ) پارێستراوه و بۆیان هه‌یه ئه‌گه قسه‌یه‌كیان بۆ گوتن هه‌یه، له تریبوونی ڕادیۆ زرێبار كه‌ڵک وه‌رگرن ... كاک شه‌هاب، وه‌ک شتێک، هه‌میشه له ڕاوه! ڕاوكردنی سپۆنسۆر بۆ ڕادیۆ، ڕاوكردنی كه‌سێک یا چه‌ند كه‌س بۆ نووسین و خوێندنه‌وه یان به‌شی تێكنیک یانیش ڕاوكردنی كه‌سێک بۆ وتووێژ ده‌گه‌ڵ كردن و ... ئه‌گه ڕۆژێک تووشتان به تووشی كاک شه‌هاب بوو له‌بیرتان بێ قه‌ت لێی مه‌پرسن "كاری ڕادیۆ چۆن ده‌چێته پێش؟" چوونكه قه‌ت ناڵێ باش یان خراپ، یه‌خه‌ت ده‌گرێ ده‌ڵێ " ئه‌وه بۆ نایه‌ی به‌رنامه‌یه‌ک بڵاو كه‌یه‌وه!" ، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ست و دڵبازه، زوو له درێژه‌ی قسه‌كه‌یدا ده‌ڵێ "وه‌ره ڕۆژانی دووشه‌ممه تا هه‌ینی بۆ تۆ، هه‌ر چی پێت خۆشه بڵاوی كه‌وه!"، یه‌ک شتی تر، ئه‌گه ڕۆژێک داوای ژماره تله‌فوونتان له كاک شه‌هاب كرد و ئه‌و ژماره پۆست گیرۆی ڕادیۆی دانێ، هیچ هیچ پێتان سه‌یر نه‌بێ! بۆ یه‌ک چركه‌ش پێتان وانه‌بێ له پته‌ی ده‌رچووه! هیچ سه‌یر نییه ئه‌گه بپرسی: "کاک شه‌هاب ساعه‌ت چه‌نده؟" له وڵامدا بیبیستن که ده‌ڵێ:" ده ده‌قه‌ی ماوه بۆ پۆست گیرۆی ڕادیۆ ..." ................... ڕۆژی سێ شه‌ممه، بیست و یه‌كی مانگ، ڕۆژی له دایکبوونی كاک شه‌هابیشه! زۆر پیـــــــــرۆزه! هیوادارم په‌نجا ساڵی تریش گوێمان له ده‌نگی بێت و هیوادارم له په‌نجا ساڵی داهاتوودا، كه‌متر پشتی وتار و نووسراوه‌ی مردوو و زیندووان بشكێنێ و زۆرتر له هه‌میشه له ئارامی و خۆشی و خۆشه‌ویستیدا، ده‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت و خۆشی ده‌وێن، بژیت. ** كاک شه‌هاب كه ناوی له‌م نووسراوه‌دا هاتووه، مافی له لای ئێمه پارێستراوه، بــه‌ڵام ئه‌گه تێبینییه‌كی هه‌یه ده‌توانێ خۆی بلاگێک ساز بكات و قسه‌كانی له‌وێ بڵاو كاته‌وه!
Comments:
Post a Comment
|