Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

April 26, 2006

1- لینک و مینک

ماڵپه‌ڕی گاگه‌ش: شێعری كلاسیک و نوێی كوردی تێیدا په‌یدا ده‌بێ. چه‌ند شێعری مامۆستا هێمن و چه‌نددانه‌ی سواره و ... زۆر شێعر و شاعیری تر.

وێبلاگی چاڵاوه ، ماوه‌یه‌كه ده‌نووسێ ... هیوادارم به‌رده‌وام بێ.

*****

2-
چه‌ند ساڵ پێش مینای ڕه‌حمه‌تی که بڕیاری دابوو له‌م وڵاته بڕوا، ماڵ و حاڵه‌که‌ی دانا بۆ فرۆشتن. ڕۆژه‌کیان خۆی ده‌بایه ڕۆیشتبا و به منی ئه‌سپارد که چاوه‌ڕێی دوو که‌س بم که دێن و ئه‌و خرته و پرتانه‌ی کڕیویانه ده‌یبن و پاره‌که‌ی ده‌ده‌ن. ئه‌و دوو که‌سه هاتن و شته‌کانی خۆیان برد و چاوێکیان گێڕا و شه‌ش دانه‌ لیوانیان په‌سه‌ند کرد و له منیان پرسی به‌چه‌ند، منیش که ڕوحم ئاگاداری هیچ نه‌بوو سه‌رێکم له‌قاند و گوتم بۆ ئێوه به سی کرۆن. پاره‌که‌یان دا و ڕۆیشتن، شه‌و که مینا هاته‌وه به مینام گوت لیوانه‌کانم به سی کرۆن فرۆشت، دایه قاقای په‌که‌نین و گوتی خۆم به ده کرۆن کریبووم!

جا مه‌به‌ست: ئه‌مڕۆ (ئێستا ئیترده‌بێته دۆینێ) ده‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌ک چووین هه‌ندێ شت بکڕین. دڵی دادم(نازانم لینكی بده‌مێ، نه‌ده‌مێ) له لای دامه‌نێکی ڕه‌ش گیری کرد، له کابرای پرسی به چه‌ندی؟ کابرا من ئاسایی سه‌رێکی له‌قاند و گوتی سه‌دو نه‌وه‌دونۆ و هێنانه‌وه‌شی نییه! هاوڕێم ملی به مۆدێل فیلمی هیندی که‌مێک له‌قاند و خۆی ڕازی کرد بیکڕێ و کڕی. له بیرتان بێ سه‌دونه‌وه‌دونۆ کرۆنی پێدا. هاتینه ده‌ر، دوو دووکان ئه‌ولاتر هه‌مان دامه‌ن به سه‌دوچلونۆ کرۆن داندرابوو... تا ئه‌و كاته‌ی به‌ره‌و ماڵ‌ بووینه‌وه ده‌ستی بۆ هه‌ر شتێک برد كه بیكڕێ، گوتم ده‌ست ڕاگرا له‌وانه‌یه له دووكانێكی تر به گرانتر بیكڕی ...

خوا سه‌بری ئه‌یوبی پێبدا، نازانم تا که‌ی، به‌ڵام ده‌زانم ئه‌و هاوڕێیه‌م تا ماوه‌یه‌کی زۆر ئاوی خۆشی له قورگی ناچێته خوار... هێنده من ئه‌وه‌ی به ڕوو بێنمه‌وه :)


*****

3-
كوردۆ باكسی ڕۆژنامه‌وانێكی كوردی دیاربه‌کرییه و له ستۆكهۆڵم نیشته جێیه. ئه‌و ڕۆژه له كۆڕه‌كه‌ی یادی مامۆستا هێمن بوو. له سه‌ر ناوی هێمن "Hemin" كوردۆ گوتی به ڕای ئه‌و: H له ناوی هێمندا یانی هاوڕێ، E یانی ئه‌وین، M یانی موكرییان، I یانی International و N یانی نیشتمانپه‌روه‌ر... من زۆرم ئه‌و قسه‌ی پێ شیرین بوو! كوردۆ باسی ئه‌وه‌شی كرد كه له سه‌ر مامۆستا هێمن هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ک به زاراوه‌ی كورمانجی نییه تا كورده‌كانی باكوور و كورمانج زمانه‌كان بتوانن بۆ ناسینی هێمن كه‌ڵكی لێوه‌رگرن... ئاره‌زووی بوونی ماڵپه‌ڕێكی كرد به ناوی هێمن و له سه‌ر ‌‌ژیانی مامۆستا هێمن... چه‌ند كه‌سێک له كۆڕه‌كه گووتیان كه ماڵپه‌ڕێكی ئاوا هه‌یه. من قه‌تم نه‌دیوه ماڵپه‌ڕێكی وا هه‌بێ. بێ گومان ئه‌گه مه‌به‌ستیان ئه‌و یه‌ک‌ دوو شوێنه نه‌بێ كه هه‌ندێ له شێعره‌كانی مامۆستایان به فۆنتی كۆن و ناستاندارد یان به فایلی PDF داناوه ... ئه‌گه مه‌به‌ستیان ئه‌وانه بووبێ كه به ڕای من هیچ نین ...




Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------