April 28, 2006
توڕه‌م! زۆر توڕه! بێ ئه‌وه‌ی هیچ دژایه‌تییه‌كم ده‌گه‌ڵ ئازادی ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕ هه‌بێ، له داوای فێدراسیونی كومه‌ڵه ئیسلامییه‌كان له سوئێد سه‌رم سووڕماوه! له هه‌واڵه‌كانی دۆینێ و ئه‌مڕۆ باسی وه‌یه كه ئه‌م فێدراسیونه له نامه‌یه‌کدا داوای له ده‌وڵتی سوئێد كردووه كه یاسای تایبه‌ت به موسڵمانان په‌سه‌ند بكات. بۆ نمووونه "ئیمام" بۆی هه‌بێ ده‌رس به منداڵان بڵێته‌وه و ته‌ڵاقی ژن و مێردی موسڵمان له ژێر چاوه‌دێری "ئیمام" و به پێی یاسای ئیسلام بێ! سوئێد یه‌كێک له‌و وڵاتانه‌یه یاساكانی سه‌باره‌ت به بنه‌ماڵه و ژیانی هاوبه‌ش پێكهێنان و جیابوونه‌وه، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر زۆر جنسییه‌ت له به‌ر چاو ناگرێ و مافه‌كانی ژن و پیاو سه‌باره‌ت به منداڵ، پێكهێنان یان هه‌ڵبڕانی ژیانی هاوبه‌ش وه‌ک یه‌كه. كێ توانایی زۆرتری هه‌یه ئاگای له منداڵ بێ ماف و ئه‌ركی منداڵداری به‌ئه‌و ده‌سپێردرێ نه‌ک وه‌ک یاسای ئیسلام كه باوک به خاوه‌ن منداڵ ده‌زانێ و دایک هیچ مافێكی نییه. لێره ژن ئه‌گه بڕیار بدات جیا بێته‌وه و مندالیان نه‌بێ، پێویستی نییه هیچ شتێک بسه‌لمێنێ و مافی خۆیه‌تی درێژه به ژیانێک كه نایه‌وێت نه‌دات، نه‌ک وه‌ک یاسای ئیسلام كه پیاو هه‌موو مافه‌كانی هه‌یه، نه ژن و منداڵ كوتانی، نه مۆعتاد بوونی، نه خیانه‌ت كردنی ... هیچ شتێكی تاوان نییه و هیچیان هۆیه‌كی "باش" نین بۆ ئه‌وه‌ی ژن بۆی هه‌بێ كۆتایی به ژیانێک بێنێت كه ئیتر هیچی پێ نابه‌خشێت، كه‌چی له هه‌مان حاڵ‌دا پیاو مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی بڕوا ده‌گه‌ڵ ژنی تر - چ شه‌رعی و چ سیغه- ژیانی خۆی بكات... له بیرمه هاوسێیه‌کمان هه‌بوو كچه شانزده ساڵه‌كه‌یان به مێرد دابوو به پیاوێكی ده پانزده ساڵێک له كچه‌كه گه‌وره‌تر و ته‌نیا دوای چه‌ند مانگێک ده‌ستی كردبوو به لێدان وكوتانی بووكی تازه. كه بووكی چه‌ند مانگه ویستی جیا بێته‌وه، پیاوه‌كه قه‌بووڵی كرد ته‌لاقی بدات به‌ڵام ته‌نیا و ته‌نیا به‌و مه‌رجه كه ئه‌و پیاوه‌ی دواتر ده‌گه‌ڵ ئه‌م ژنه گه‌نجه زه‌ماوه‌ند ده‌كات نزیكه‌ی دوو سه‌د هه‌زار بدات به‌م پیاوه تا ئه‌ویش كاغه‌زی ته‌لاق ئیمزا بكات و ژنه مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ده‌گه‌ڵ‌كه‌سێكی تر ژیانی هاوبه‌ش پێك بێنێت. یاسای ئیسلام ئه‌و مافه‌ی دابوو به پیاوه‌كه كه مه‌رجێكی ئاوا نامرۆڤانه دابنێت ... ئێستا فێدراسیونی كۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌كان له سوئێد به‌ته‌مان یاساكانی ده‌وره‌ی غارنشینی بێننه‌وه ئاراوه و لێ ناگه‌ڕێن ژن ته‌نانه‌ت لێره‌ش له هه‌ڵومه‌رجێكی ئینسانی دا بژیت ... له كاتێکدا كه مێژووی ئه‌م وڵاته پڕه له خه‌باتی ژنان بۆ یه‌كسان بوونی هه‌موو ئینسانه‌كان به‌رامبه‌ر یاسا، جه‌ماعه‌تێک دێن وداوا ده‌كه‌ن یاسا به پێی چین و ئایین و ڕه‌گه‌ز دامه‌زرێت و ژن له‌مه‌ش زیاتر له مافی ڕه‌وا و سه‌ره‌كی خۆیان بێ به‌ش بكه‌ن ... هه‌موو دڵخۆشییه‌كه‌م ئه‌وه‌یه حكومه‌تی سوئێد سكولاره، بنه‌مای یاسای گشتی وڵات بایخی ئینسانییه نه‌ک وته‌ی هه‌زاران ساڵ كۆن و لێكدانه‌وه‌ی هه‌ندێ مێشكی وشک. هه‌موو دڵخۆشییه‌كه‌م ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی سوئێد گوێ به‌م ئه‌م داوایه شل ناكات ... به‌ڵام به ده‌ست خۆشم نییه زۆر ده‌ترسم ببێته كایه‌یه‌كی سیاسی و ژن بكه‌ن به قوربانی هه‌ندێ ئامانجی هه‌ردووک لایان ...
Comments:
Post a Comment
|