Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

April 3, 2006



دوای نووسینی چه‌ند دێرێک له سه‌رپلینۆمی حیزبی دێمۆكرات، به‌ڕێزێكی ئه‌‌ندام- كه وا هه‌ست پێكرا ئه‌ندامه‌تی لێ بووه به "دام"- به كوردییه‌كی " دست وپا شكسته- لاتینی، په‌یامێكی سه‌رلێشێواوانه‌ی ( فه‌رموون ئه‌وه وشه‌یه‌كیشم داتاشی!) دانابوو كه ئه‌ی خۆزگه و هه‌زار خۆزگه منیش "سه‌ربه خۆ" بام و توانیبام هه‌ڵوێست بگرم ... ئه‌وه‌ش هیچ، له كۆتایی په‌یامه ڕه‌نگین و سه‌نگینه‌که‌یدا به‌ڵام، نووسیبووی " تكایه حیزب له خه‌ڵک مه‌ستێننه‌وه، حیزب "هینی" خه‌ڵکه ...!"‌ ... باشه خه‌ڵكینه، خۆتان و ئیمانتان، "حیزب هینی خه‌ڵکه" یانی چی!؟ " هینی خه‌ڵک" .... ئه‌وه ده‌توانێ به ده‌یان جۆری ناجوور مانا بكرێته‌وه و زۆربه‌شیان مانای "نامووسیان" هه‌یه ...

ده‌ی له من گووتن بوو. ئه‌ندامی به‌ڕێز له پاریس، یان مه‌نووسه و نوێنه‌رایه‌تی "خه‌ڵک و حیزب" وه‌‌ئه‌ستۆ مه‌گره و له بیرت بێ ڕه‌نگه نه حیزب حه‌ز بكات ببێت به "هینی" خه‌ڵک و نه ڕه‌نگه ئه‌و خه‌ڵكه حه‌ز بکه‌ن "هینه‌كه‌یان" حیزبایه‌تی پێ بكرێت، یانیش ئه‌گه پێت وایه ئاڵا هه‌ڵگری ئه‌م ڕێگه‌یه‌ی و هه‌ر ده‌بێ بنووسی، تكایه كاتی نووسین په‌له‌ مه‌كه! چوونكه به‌راست په‌له كردن ده‌گه‌ڵ ‌"ڕووخساری" ڕێبازی تۆ نایه‌ته‌وه... ورده‌و، ئێوه هێنده په‌له ناكه‌ن هێشتا له خۆپێشاندانه‌كانتان دروژمی سی ساڵ پێش ده‌ڵێنه‌وه و هێشتا دوای په‌نجا و چه‌ند ساڵ خه‌باتی سیاسی و نیزامی، ئاگركردنه‌وه‌ی چه‌ند لاوی سه‌رخۆش و دڵخۆش، له ڕۆژی نه‌ورۆز، له كۆڵانی شارێكی دوور، به ئاكامی خه‌باتی سیاسی و چه‌‌کدارانه‌تان داده‌نێن!


قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه نییه كه دوایی ئه‌و هه‌موو ساڵه، به‌ڕاستی خه‌یاتی باشتان تێدا هه‌ڵكه‌وتووه و ده‌رزی و ده‌زوو به ده‌سته‌وه، هێنده ده‌می خه‌ڵكتان دووریوه‌ته‌وه، بوون به وه‌ستا. به‌‌ڵام ئاخر... ده‌ی هیچ هه‌ر لێی گه‌رێین باشتره. من ئه‌ندامیش نیم له‌وانه‌یه نامه‌م بۆ بێته پێش ده‌رگا كه له‌یلا خانم ئه‌وه تۆش چوویه ناو ڕیزی هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان...!




Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------