Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

April 28, 2006



ناوی فیلم : Crash
ده‌رهێنه‌ر : Paul Haggis
ماڵپه‌ڕی فیلمه‌كه


چیرۆكی ترسه! ترس له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی نایانناسین. چیرۆكی پێش داوه‌ری و قه‌زاوه‌تی نابه جێی مرۆڤه‌كان له یه‌كترین. ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی. نه‌ک ته‌نیا له‌ وێنه‌ی كلاسیكی خۆیدا واته دوو ڕه‌گه‌زی ڕه‌ش و سپی. ڕه‌گه‌‌ز په‌ره‌ستی وه‌ک شتێک له ڕه‌گی مل له مرۆڤ نزیكتره وله ناو هه‌موو چین و تاقمێک و به هه‌موو بیر و باوه‌ڕه‌كاندا هه‌یه. ڕه‌ش پێسته‌كان به‌رامبه‌ر به سپییه‌كان، سپی به‌رامبه‌ر به زه‌رد، ئێرانی به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب ... ئه‌و ترس و پێش داوه‌رییانه وای مرۆڤه‌كان له یه‌كترین دوور كردۆته‌وه كه هیچ شتێک ترسی نێوانیان له ناو نابات مه‌‌گه‌ر ڕووداوێک وه‌ک Crash

ئه‌و فیلمه چیرۆكی مرۆڤه كه كۆمه‌‌ڵێک باشی و خراپی له ناوخۆیدا كۆ كردۆته‌وه و ترس لێناگه‌ڕێ به‌شه باش و ئینسانییه‌كه خۆی بنوێنێ و ڕه‌نگه ته‌نیا له سێبه‌ری ڕووداوێكی ئه‌وها ئه‌و كۆمه‌ڵه تایبه‌تمه‌ندییه باشانه بێنه ڕوو. ئه‌و فیلمه بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی خوێن و ته‌قه‌ی گولله‌ی تێدا بێ، پڕه له توند و تیژی. توند و تیژییه‌ک كه ڕیشه‌ی له ناخی كۆمه‌ڵگه‌كاندا داكووتاوه. ئه‌و فیلمه ترسێكی سه‌یر له مرۆڤدا زیندوو ده‌كاته‌وه. ترسێكی قووڵ له ئه‌و توند و تیژییه‌ی له لامان زۆر ئاسایی بۆته‌وه و ڕۆژانه ده‌گه‌ڵی ده‌ژین. ترسی ئه‌وه‌ی چه‌نده مرۆڤ ده‌گه‌ڵ‌ مرۆڤ نامرۆڤانه ده‌جوولێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی دڵی له‌م كرده‌وه‌یه بله‌رزێ! له‌و فیلمه‌دا هیچ شتێک بۆ یه‌ک چركه‌ش ئیزن نادات له بیر بكه‌ی كه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و پێش داوه‌ری مرۆڤه‌كان چه‌نده له ناو هه‌مووماندا به هه‌زار شێوه‌ی ورد و درشت خۆ ده‌نوێنێ ... بێ ئه‌وه‌ی قه‌ت بیرمان لێ كردبێته‌وه.

ئه‌و فیلمه چیرۆكی بوونی هه‌موومانه. له بیروباوه‌ر و بۆچوونه‌كان و قه‌زاوه‌ته‌كانمان كه بوون به به‌شێک له ژیانمان تا ترسه‌كانمان له نه‌ناسراوه‌كان ... تا نه‌ویستن و خۆماندوو نه‌كردنمان بۆ ناسینیان!


ئه‌گه نه‌تاندیوه بیبینن!



Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------