Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

May 1, 2006



نازانم دڵم بۆ ته‌نیاییه‌كانی خۆم بسووتێ یان بۆ باخچه‌كانت كه هه‌تیوو ماونه‌ته‌وه! نازانم دڵم بۆ خۆم بسووتێ كه بیری ده‌نگت ده‌كه‌م یان بۆ ڕێحانه‌كانی باخچه بچووكه‌كه‌ت كه ژاكاون؟ نازانم زۆرتر بیری ئه‌و به‌یانییانه ده‌كه‌م كه ده‌هاتییه‌وه و ماڵ پڕ‌ده‌بوو له بۆنی نانی گه‌رم یان ئه‌و ئێوارانه‌ی سه‌رپه‌نجه‌كانت بۆنی گڵی لێ ده‌هات ... نازانم له چی توڕه‌م! له‌وه كه خوو به نه‌بوونت ناگرم؟ له‌وه كه بێ من ژیایی و بێده‌نگ ڕۆیشتی؟



ڕۆژێكی خۆش نییه! توڕه‌م و دڵته‌نگتم و بیرت ده‌كه‌م و تۆش لێره نیت و منیش عاده‌ت به نه‌بوونت هه‌ر ناگرم!



ڕۆژی تۆیه ئه‌مڕۆ. پیرۆزه!




Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------