Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

May 10, 2006



چه‌ند ڕۆژه بیر ده‌كه‌مه‌وه مه‌گه‌ ئه‌و سه‌فه‌ره چییه وا منی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه؟ هه‌رچی سه‌روبه‌ندی سه‌فه‌ره‌كه‌م نزیكتر ده‌بێته‌وه پرسیاری هاوڕێكانم به لامه‌وه قورستر و وڵامدانه‌وه‌یان سه‌ختتر ده‌بێته‌وه. هه‌رچی ڕۆژی ڕۆیشتن نزیكتر ده‌بێته‌وه دڵه كووته‌كانی من زۆرتر ده‌بێت. خۆم وه‌ك منداڵێک دێته پێش چاو كه تازه خه‌ریكه فێری ڕۆیشتن و قسه كردن ده‌بێت. ئه‌وه ڕێک ئه‌و هه‌سته‌یه من هه‌مه. هه‌ست ده‌كه‌م ده‌بێ سه‌ر له نوێ خۆم فێركه‌مه‌وه كه چۆن بڕۆم و چۆن ببینم و چی ببینم. چۆن قسه بكه‌م و ده‌گه‌ڵ كێ قسه بكه‌م ...

پرسیاره‌كانی ئاننا هه‌ندێ بیری تازه‌م له لا زیندوو ده‌كاته‌وه. هه‌ندێ شت كه خۆم هیچ بیرم لێ نه‌كردبووه. تینا و ئانێلی و ڕۆلا هه‌ر پرسیارێكم لێ ده‌كه‌ن له وڵامدا ته‌نیا ده‌توانم بڵێم "چاوه‌رێ بن، پێتان ده‌ڵێمه‌وه" ...

هه‌ست ده‌كه‌م ده‌چمه شوێنێک كه مرۆڤه‌كانی له پشت دیوارێكی شووشه‌وه ده‌توانم ببینم و ته‌نانه‌ت بیانبیستم به‌‌ڵام زۆر ده‌ترسم نه‌توانم هه‌ستیان پێ بكه‌م.




Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------