Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

May 22, 2006



"But I have my Swedish Leg"

ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڵ سارا و ئاننا كارین دانیشتبووین خه‌ریكی نووسینی ئاخر ئاخر ئاخر كاری ئه‌م تێرمه‌ بووین. له ڕاستیدا ئه‌وان ده‌یاننووسی و من له ناو كتێبه‌كاندا به دوای تئوری و مئوری داده‌گه‌ڕام. به هه‌ر حاڵ، له شوێنێک ئه‌و به‌ڕێزه‌ی وڵامی پرسیاره‌كانی ئێمه‌ی دابووه، باسی به هه‌ڵه به‌كاربردنی وشه‌کانی له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی فێربوونی زمانێكی تازه‌دا كردبوو ... كه چی به جێگه‌ی چی به‌كار هێناوه! ئاننا كارین دایه قاقای پێكه‌نین، كه‌وتبووه بیری براكه‌ی كه كاتی فێربوونی زمانی ئینگلیسی هه‌ڵه‌‌ی ئاوای كردبوو. ئاننا کارین گێرایه‌وه ئه‌و کاته‌ی براکه‌ی سێنزده چوارده ساڵی ده‌بێت, هه‌موو بنه‌ماڵه سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن، كه ده‌گه‌نێ، له فرۆكه‌خانه‌ پۆلیس دێته پێش:

پۆلیس ڕوو له كاكی برا: -?Do you have a passport

كاكی برا: Oh, No, but I have my swedish Leg.


چه‌ند ساتێک ده‌بێت كچه‌كان ڕۆیشتوونه‌ته‌وه و من هه‌ر خه‌ریكم له ناو كتێبه‌كاندا به‌دوای تئوری و مئوریدا ده‌گه‌ڕێم، ئێستا كه ویستم هه‌ستم دیم هه‌ر دوو لاقم ته‌زیوه ... كه‌وتمه پێكه‌نین، به خۆم گوت: Oh No... My swedish legs ...



****
Leg كورت كراوه‌ی legitimation-ه له زمانی سوئدی دا كه مانای identification paper یان هه‌مان identity card ده‌دات. هه‌ر وه‌ک ده‌بینن Leg به ئینگلیسی خواشی ده‌گه‌ڵ Leg به سوئدی یه‌ک ‌نییه!





Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------