May 9, 2006
"We have met the enemy, and he is us" چه‌ند ڕۆژ پێش خوێندنه‌وه‌ی كتێبی دیلشا دێمیربه‌گ-ستێن، كه ژنه كوردێكی باكووری كوردستانه و نیشته‌جێی وڵاتی سوئێد، ته‌واو بوو. دیلشا له‌م كتێبه‌دا هه‌وڵده‌دا وڵامی هه‌ندێ له پرسیاره‌كانی خۆی ببینێته‌وه. ئه‌ویش ڕێک وه‌ک من و دڵنیام زۆر ژنی كوردی تر، له گێژاوی "من كێم" دا سه‌ری هه‌موو سووچ و قوژبنێک ده‌دات و به لاساری داوای وڵام ده‌كات! ژن بوون، كورد بوون، له هه‌نده‌ران ژیان و له چوارچێوه په‌سه‌ندكراوه‌كان لادان، یاسا‌و داب‌و نه‌ریته‌كان بردنه ژێر پرسیار، هه‌مووی ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت خۆشت وه‌ک تاكه كه‌س، له ئیدێنتیتیidentity خۆت دوو دڵ بی. ... بۆ ژنێكی كورد كه به پێی باوه‌ڕه‌كانی خۆی یاساكانی ژیانی داده‌رێژێت ژیان ئاسان نییه. ژن بوونی، ژنایه‌تی، كوردایه‌تی و باوه‌ڕ و بایه‌خه ئینسانیه‌كانی به‌رده‌وام ده‌چێته ژێر سێبه‌ری گومان. زۆرجار له خۆم ده‌پرسم پێوانه‌ی كورد بوون چییه؟ به‌های كورد بوونی من- وه‌ک ژن- چه‌نده‌یه؟ من كه زۆربه‌ی ژیانم له ئاسایی‌ترین مافه‌كانی خۆم بێ به‌ش بووم و تا ده‌نگم هاتۆته ده‌ر، به بیانووی كورد بوونم، شه‌رم و شووره‌یی ژنانه، فه‌رهه‌نگی كوردانه‌م و ژێرچه‌پۆكه بوونی گه‌له‌كه‌م، بێده‌نگیان كردووم، ده‌مه‌وێ كورد بمێنمه‌وه؟ كامی ده‌بێ گرنگتر بێ، سه‌ربه‌خۆیی من وه‌ک‌تاكه كه‌س و پێشێل نه‌بوونی مافه ئاساییه‌كانی خۆم یان پاراستنی داب‌و نه‌ریته كۆنه‌كانی فه‌رهه‌نگی كوردی به هه‌ر قه‌یمه‌تێک كه بێت؟ من كه هه‌موو ئه‌و داب ونه‌ریتانه‌ی من وه‌ک مرۆڤ نابینێت و وه‌ک ژن ده‌مشكێنێته‌وه، خستۆته ژێر پێم، كه به پێی هه‌ندێ پێوانه‌ی تر ده‌ژیم، هێشتا ده‌توانم بڵێم كوردم؟ زۆر جار له خۆم ده‌پرسم من ده‌بێ چی بكه‌م؟ ده‌بێ له نێوان ئازادی خۆم و كورد بوونم، یه‌كیان هه‌ڵبژێرم؟ من ئه‌و شته‌م كه هه‌م و كورد بوونیش به‌شێكه له بوونی من، به‌ڵام هه‌مووی من نییه! من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كوردم كه ژنم كه مر‌ۆڤم. كه له‌یلام. هه‌ر كام له‌وانه‌م لێ بستێننه‌وه، به‌شێک له من كه‌م ده‌بێته‌وه ... زۆرجار نازانم ده‌توانم بڵێم كوردم یا نا! من هه‌ندێ شتم له فه‌رهه‌نگی كورده‌واری گوڵبژێر كردووه و فه‌رق ناكات چه‌ند ساڵ له كوێ ده‌ژیم، ئه‌و به‌شه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی خۆمه ڕاده‌گرم و ئه‌گه ڕۆژێک منداڵم هه‌بێت فێری ئه‌ویشی ده‌كه‌م، به‌شه‌كه‌ی تری ... نا، نامه‌وێ و حاشام لێ كردووه ... ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌شه وا ده‌كات هیچكوێ به ماڵی خۆت نه‌زانی. ڕه‌نگه بۆیه له هه‌ر دوو لایان هه‌ست به غه‌ریبی ده‌كه‌ی ...
Comments:
Post a Comment
|