June 27, 2006
لینک و مینک: هه‌ر ئێستا 4000 په‌روه‌نده سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژی برا به خوشک و 1200 په‌روه‌نده سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژی باوک له كچه‌كانیان، له ژێر لێكۆڵینه‌وه دایه! ****** ئه‌گه "پیاوی" ئه‌مجار كچه‌كه‌ت خه‌ته‌نه كه! :) دۆینێ پیاوێكی خه‌ڵكی سوماڵی به تاوانی خه‌ته‌نه كردنی كچه 12 ساڵه‌كه‌ی، چواز ساڵ زیندانی بۆ بڕدراوه و 346 هه‌زار كڕۆن وه‌ک خه‌ساره‌ت ده‌بێ بدات به كچه‌كه‌ی! له ساڵی 1982 خه‌ته‌نه‌ی ژنان له سۆئد مه‌منووع كرا، ساڵی 1999 خه‌ته‌نه‌ی كچانی دانیشتووی سۆئد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌منووع بوو. ئه‌وه یه‌كه‌مجاره كه‌سێک به تاوانی خه‌ته‌نه كردنی كچێک حوكمی زیندان وه‌رده‌گرێت. ئه‌م كچه، كه ته‌نیا 12 ساڵی ته‌مه‌نه، به ده‌ست ژنێكی خۆماڵی و به تیغێكی ڕیش تاشین و بێ سڕكردنی له‌شی كچه‌كه و له كاتێکدا باوكی به زۆری ڕایگرتووه، خه‌ته‌نه كراوه. به‌شێكی زۆری ژنانی خه‌ڵكی سومالی و زۆربه‌ی ڕێكخراوه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كانی ژنان كه دژ به‌م دیارده‌یه كار ده‌كه‌ن، هیوادارن ئه‌م حوكمه هه‌نگاوێک بێت بۆ نه‌مانی دابی خه‌ته‌نه كردن. ده‌توانین هیوادار بین ئه‌مه هیوایه‌ک بخاته دڵی هه‌موو ئه‌و كچانه‌ی به زۆری ده‌بردرێنه‌وه وڵاتانی دایكوباوكیان و له‌وێ به شێوه‌یه‌كی زۆر بێ ڕه‌حمانه خه‌ته‌نه ده‌كرێن. ده‌توانین هیوادار بین ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌ک بێت كه دایكوباوكهكان ده‌ست له‌م كرده‌وه‌یه هه‌ڵگرن، یان لانی كه‌م له ترسی زیندان و خه‌ساره‌ت دان، خۆ له‌م دابه لادن! سوپاس بۆ ئه‌و بیرانه‌ی دیارده‌ی خه‌ته‌نه كردنیان به تاوان ناسی و ئه‌م یاساییان په‌سه‌ند كرد!
Comments:
Post a Comment
|