Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

August 30, 2006



كورده‌واری ئه‌ی وڵاته جوانه‌كه‌م (1)

چاوم لێ كرد دیم دوو ده‌رگای چوونه ژووری هه‌یه. له سه‌ر یه‌كیان نووسرابوو "پیاوان"، له‌ سه‌ر ئه‌مه‌ی تریان نووسرابوو " خێزان". به مامه پیره‌كه‌م گوت : " مامه گیان من نه پیاوم و نه خێزان! بۆم هه‌یه بێمه ژوورێ؟" مامه كه‌مێكی چاو لێ كردم و گوتی" ئێ قه‌ی نا، وه‌ره!". چوومه ژوورێ، مامه پیره‌كه گوتی :" بیتاقه!"، من گوتم:" نا، بێتاقه‌ت نیم، به‌س گه‌رمامه!". مامه ئه‌مجار به سه‌یره‌وه سه‌یری كردم، ده‌ستی به‌رزكرده‌وه و ئه‌وه‌ی پێی بوو نیشانی دام، گوتی:" بتیاقه، بابم بیتاقه!" ...

كه زانیم مامه پیره له بیری بێ تاقه‌تی من دانییه و به ته‌مایه بلیتی چوونه ژوورێم پێ بفرۆشێ، كه‌مێک شه‌رمی ڕاستیم كرد و ویستم پاره بده‌م. لێمی پرسی خه‌ڵكی كوێم، گوتم به‌س كوردم. مامه پیره گوتی: بڕۆ... بڕۆ، بیتاقه‌ت ناوێ، هه‌روا بچووه ژووره‌وه!

هه‌روا چوومه ژوورێ!




Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------