Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

August 2, 2006




باوه‌ڕم كردبوو ته‌نیا ناو لپی مردنه پڕه له بۆنی مێخه‌ک!

*****

مێخه‌كه و وه‌ک ملوانكه، هۆندراوه‌ته‌وه.

چواری به‌یانی بوو گه‌یشتمه‌وه ماڵ. گیانم هێشتا پڕ بوو له تینی تاو و ده‌نگی ده‌ریایه‌كی شین شین. چواری به‌یانی بوو، ده‌رگام كه كرده‌وه پاكه‌تێكی سپی بچووک له ناو كۆمه‌ڵێک ڕێكلام خۆی ده‌نواند. داهاتمه‌وه، ده‌ست خه‌ته‌كه‌م نه‌ده‌ناسییه‌وه. هه‌زار ساڵێک ده‌بوو نامه‌ی به ده‌ست نووسراوم به ده‌ست نه‌گه‌یشتبوو. ڕاستی ئه‌وه‌یه چاوه‌ڕوانی هیچ نامه‌یه‌کیش نه‌بووم. ده‌مێكه عاده‌تی چاوه‌روان بوونم وه‌ک عاده‌تی دڵنیا بوون له بوون وه‌لا ناوه. نامه‌كه‌م كه كرده‌وه ئه‌وه‌ڵ دڵه كووته هات دوایی ته‌ڕایی برژانگم. نامه‌‌كه كورت بوو. ناو پاكه‌ته‌كه، كاغه‌زی نامه‌كه‌ش، بۆنێكی دووری ئاشنایان لێ ده‌هات.

له‌و ڕۆژه‌وه بۆنی مێخه‌ک بیرم ده‌خاته‌وه، هاورێیه‌تی دوو هه‌نگاو دووره، بیرم ده‌خاته‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بۆنی مێخه‌ک تژی تاسه‌ی باوه‌شی دایكمم ده‌كات،، بزه‌ی بیری بوونی هاورێیه‌كیشم پێ ده‌به‌خشێ، هاوڕێیه‌ک، كه ته‌نانه‌ت كاتێ نیم، شوێنێكم له گۆشه‌یه‌كی زه‌ینیدا هه‌یه...

***

ده‌زانی بۆنی مێخه‌ک له سنگی ئه‌و ڕا كه ئیتر نییه ده‌ستی پێ كرد و هات، هات و هات و هه‌موو كۆڵانه‌كانی دڵته‌نگییه‌كانمی نوقم كرد ... تا گه‌یشته تۆ كه وه‌بیرم ده‌هێنییه‌وه مێهره‌بانی هێشتا هه‌یه...

قه‌ت ئه‌و به‌یانییه زوویه‌م له بیرناچێته‌وه! قه‌ت!





Comments:
Hej Leyla.

Hur mår du ?
Det vore trevligt om du hörde av dig.
Jag saknar våra samtal.
Och du åker ju snart till Irak på obestämd tid?

Hoppas att du kan göra ett undantag från dina principer.

Hälsningar från din vän

Sören
 
Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------