Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

August 8, 2006



نه‌مردم و قۆڕترین خه‌ونی ژیانمم دیت!

من و ئه‌و هاوڕێیه قه‌ت هاوكلاس نه‌بووین. قه‌تیش ته‌نانه‌ت له مه‌دره‌سه‌یه‌ک نه‌مانخوێندووه. دۆینێ شه‌و خه‌وم دیت، من و ئه‌و یه‌كه‌م ڕۆژی كلاسه‌كانی زانكۆمان ده‌ست پێ كردووه. كلاسه‌كه زۆر گه‌وره بوو، پڕ له كچ و كوڕ. مێزی كلاسه‌كه له‌و مێزه درێژانه‌ی ده‌وره‌ی منداڵیمان بوو كه سێ كه‌سی له پشت داده‌نیشت. ئه‌و شوێنه‌ی من ده‌مویست لێی دانیشم گیرابووه، بۆیه له‌ولاتر، له ریزی مێزه‌كانی لای دیوار دانیشتم و ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ته‌نیشتم دانیشتبوو ده‌ستمان كرد به قسه كردن ...

له پڕ مامۆستاكه‌ هات و قۆڕی خه‌ونه‌كه‌ش لێره خۆی ئاشكرا ده‌كات.

ئاخر مامۆستاكه‌مان خامنه‌ای بوو! من به سرته به كچه‌كه‌ی ریزی ئه‌ولاتر گوتم "عه‌لی گۆجه هات!" كوڕه‌كه‌ی پێش من، ئاوروی داوه پێكه‌نی گوتی "هیسسسس، ده‌تبیستن!" له ناكاو كچ و كوڕه‌كانی كلاس گۆڕدران. سه‌رنجم كه دا كچه‌كان هه‌موویان سه‌رپۆشیان به سه‌ره‌وه بوو، ته‌نانه‌ت كوبی. دیم له كلاس نین، له ناو مزگه‌وتێکدا، له سه‌ر عه‌‌رز دانیشتووین، ژووره‌كه كۆڵه‌كه‌ی مه‌رمه‌ر و زێڕی تێدا بوو، خامنه‌ای "عه‌مامه‌یه‌كی" سه‌یری له سه‌ر بوو، جگه‌ره‌ی ده‌كێشا و له شوێنێک وه‌ک مه‌نبه‌ر وه‌ستابوو.

ناخۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆشترین به‌شی خه‌ونه‌كه‌م ئه‌و كاته بوو كه دیم ته‌نیا منم که سه‌رپۆشم به سه‌‌ره‌وه نییه ... به هه‌ستێكی زۆر ناخۆش، وه‌خه‌به‌ر هاتم ، هه‌زار ساڵ بوو هه‌ستم به‌و هه‌موو نه‌فره‌ته نه‌كردبوو!

***

بیرده‌كه‌مه‌وه بڵێی ئه‌و ترسه‌‌ی خۆی له كه‌لێن و قوژبنه كه‌س پێنه‌زانه‌كانی ناخمدا حه‌شار داوه قه‌ت له كۆڵم بێته‌وه؟!








Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------