Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

August 26, 2006



پله‌ی گه‌رما: چل ده‌ره‌جه‌. چۆنیایه‌تی ڕێگه و بان: زۆر خراپ. بابه‌تی باسه‌کان: گه‌رما، گرانی، گه‌نده‌ڵی ...

****

ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی له به‌رتدایه بۆ ناوشار باشه، که‌چوویه ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌بێت هۆشت بێ چی له به‌ر ده‌که‌ی! ده‌ڵێم چی له‌به‌ر بکه‌م باشه؟ کراسه ڕه‌شه‌که‌می پێ‌نیشان ده‌ده‌م و ده‌ڵێم بڕوانه قۆڵی ئه‌مه‌یان خۆ کورت نییه! چاوێكم لێ ده‌کات و ده‌ڵێ: ئه‌مه بۆ ناشار که ئاستی تێگه‌یشتوویی خه‌ڵكه‌که‌ی زۆر به‌رزه(!!!!) به‌ڵام ...

بیر ده‌كه‌مه‌وه كه‌وابوو پێوانه‌ی ئاستی تێگه‌یشتوویی خه‌ڵک یه‌ک‌دوو سانت كورتتر و درێژتر بوونی قوڵی كراسی ژنانه!

*****

پێنجشه‌ممه، به‌یانی زوو، " پێش مه‌لا بانگدان" هه‌ستام و خۆم كۆ كرده‌وه و چاوه‌ڕێ مام بێن به شوێنما. قه‌رار وابوو ته‌واوی ڕۆژ له شارۆچكه‌ی پێنجوێن بین. خۆیان پێی ده‌ڵێن " قه‌زا" واته له شار بچووكتر و له گوند گه‌وره‌تر. نه‌جیبه و به‌ختیار و یاسین و ئارام و هه‌رێم و من بووین. نه‌جیبه زۆر ساڵه ده‌گه‌ڵ‌ كێشه كۆمه‌‌ڵایه‌تییه‌كان و یه‌ک‌ له‌وان كێشه‌ی ژنان كار ده‌كات. به‌ختیار ده‌گه‌ڵ پرسیاره‌كانی سه‌ر به مافی مرۆڤ، ئارام نووسه‌ر و وه‌رگێر و چالاكی ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و یاسین نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانه. له پێنجوێن Workshop- ێکی دوو ڕۆژه‌یان بوو بۆ مه‌به‌ستی هاندانی ژنان و گه‌نجان بۆ به‌شداری كردنیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. یاسین باسێكی له سه‌ر "سه‌ركردایه‌تی" پێشكه‌ش كرد. سه‌ركرده كێیه و چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ده‌بێ هه‌بێت. له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی دا، كێ ده‌بێ و ده‌توانێ ببێت به سه‌ركرده و پێوانه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌بێ چی بێت. نه‌جیبه له سه‌ر ڕۆلی ژن له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی قسه‌ی كرد. بۆ گرنگه ژن به‌شداری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بێت. كام ژن ده‌توانێ و ده‌بێ به‌شدار بێت و بوار بۆ ئه‌م به‌شدارییه‌ چۆن ده‌بێ ساز بكرێت. ئارام له سه‌ر ده‌وری ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له پرۆسه‌ی دیمۆكراسی كۆمه‌ڵگه‌دا قسه‌ی كرد. ئایا سیاسه‌ت ته‌نیا له چوارچێوه‌ی حیزبه‌كاندا مانا په‌یدا ده‌كات؟

باسه‌كان و شێوه‌ی پێشكه‌ش كردنیان - به ڕای من- باش بوو. با ئه‌وه‌ش بڵێم لێره‌ش زۆربه‌ی پیاو به‌شدار بوون و له سه‌ر جه‌م سی كه‌س، ته‌نیا شه‌ش، حه‌وت ژنی لێ بوو و له‌وان ته‌نیا یه‌ک ژن جارناجارێک تێبینییه‌ک، بۆچوونێکی ده‌رده‌‌بڕی. ئه‌وه‌ی به‌ڵام به لای منه‌وه زۆر سه‌رنج ڕاكێش بوو بۆچوونی به‌شداراه‌كان بوو. به‌تایبه‌ت له سه‌ر قسه‌كانی نه‌جیبه. چه‌نددانه له "ئیسلامییه‌كان" له ڕووی ئایه‌تی قورئان هه‌وڵیان ده‌دا بسه‌لمێنن كه ژن "سلبی" خۆی ون كردووه و له سروشتی دیاری كراوی دوور بۆته‌وه و ئه‌وه هه‌ڵه‌یه. پیاوێک گوتی:"من باوه‌ڕم به مساوات نییه. باوه‌ڕم به عیداڵه‌ت هه‌یه. من وه‌ک‌ پیاو ئه‌ركی زۆرترم هه‌یه و خه‌رجی بنه‌ماڵه‌م له سه‌ر شانه و ده‌بێ ژنو منداڵ ‌به‌خێو كه‌‌م و بۆیه ده‌بێ مافی زۆرترم هه‌بێ!" هه‌ر ئه‌و پیاوه له شوێنێكی تر كه دیسان باسی "سلبی" ون بووی ژنانی كوردی ده‌كرد گوتی:" كه ژنێكی فارس قسه ده‌كات نه‌وعێک جه‌زابییه‌تی تێدایه پیاو هه‌‌ڕ‌حه‌ز ده‌كات چاوی لێ بكات و گوێی بۆ ڕاگرێت، چونكه ژنی فارس له سلبی خۆی دوور نه‌كه‌وتۆته‌وه!" بۆ چوونی سه‌رسووڕهێنه‌ری ترم زۆر بیست. هه‌موو هه‌ر له‌و مایانه‌دا بوون كه باسم كرد. له به‌شی كاری گرووپی، منیش به‌شداریم كرد. سێ پیاو سێ ژن بووین. سه‌یر ئه‌وه بوو تا باسی ژن ده‌كرا بێ هیچ ئه‌وڵا و ئه‌ملایه‌ک پیاوێكیان به‌رامبه‌ری داده‌نا. یانی بۆیان سه‌خت بوو ژنێک بێ پیاو له به‌ر چاو بگرن و باسی مافه‌كانی بكه‌ن. له هه‌ر لایانێكیش بۆی چووبای و به هه‌ر شێوه‌یه‌كیش باست كردبا یه‌ک‌ وڵام و ته‌نیا یه‌ک ‌وڵامت ده‌بیسته‌وه: " ئێ، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ ئاوایه، هیچی ده‌گه‌ڵ نایه!" ئه‌وه بیره كه كۆمه‌ڵگه كۆمه‌ڵێک ‌تاكی ژن و پیاوه كه بیر و باوه‌ڕیان بناخه‌ی چۆنیایه‌تی كۆمه‌ڵگه داده‌رێژێ، كریارێكی نه‌بوو.

*****

ئه‌گه‌رچی به منیان گوتبوو پێنجوێن زۆر فێنكتره، به‌ڵام من وه‌ک‌ له سه‌حرای كه‌ربه‌لا رێم ون كردبێت، خه‌ریک بوو ده‌مردم له گه‌رمان و له توونیایه‌تی. پێش ئه‌وه‌ی به ته‌واوی گیان بده‌م و وه‌ک‌ حوسێنی مه‌زلووم(!!!) به لێوی وشک بمرم، ئاوم گیر كه‌وت و خواردمه‌وه.






Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------