Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

October 11, 2006


"Lettera Ad Un Bambino Mai Nato"-- Oriana Fallaci
" نامه بۆ منداڵێک كه قه‌ت له دایک نه‌بوو"-

دایكم ده‌ڵێ كچ له دایکبوون، به‌دبه‌ختییه‌كی گه‌وره‌یه و من هیچ باوه‌ڕ‌م به‌م
قسه‌یه نییه! هه‌ر كه دڵته‌نگ ده‌بێ ده‌ڵێ: " ئاخ بریا وه‌ک پیاو له دایک ‌ببام!" ده‌زانم دونیای ئێمه به ده‌ست پیاوان و بۆ پیاوان ساز كراوه و زۆره‌ملی كردن و زوڵم و زۆری ڕیشه‌ی خۆیان سه‌یر داكووتاوه! له‌و چیرۆكانی پیاو بۆ سه‌لماندی ڕاست بوونی خۆیان سازیان كردووه یه‌كه‌م گیانله‌به‌ر ژن نییه، پیاوێكه به ناوی "ئاده‌م"، دواتر "حه‌وا" له‌ولاوه په‌یدای ده‌بێ تا "ئاده‌م" له ته‌نیایی ڕزگار بكات و تووشی گرفتی بكات! له ناو نیگاره‌كانی سه‌ر دیواری كلیسه‌كانیش خوا پیره پیاوێكی ڕیش سپییه، نه‌ک داپیره‌یه‌کی قژ سپی ...

.

.

.

ڕۆڵه‌م، ژن بوون شتێكی زۆر جوانه! شتێكه كه بوێرییه‌کی یه‌کجار زۆری ده‌وێ! شه‌ڕێكه كه كۆتایی نییه! ئه‌گه كچ له دایک بیت، ده‌بێ زۆر شت‌ فێر بی، پێش هه‌موو شتێک ده‌بێ زۆر به‌شه‌ڕ بێی تا بتوانی بڵێی ئه‌گه خودایه‌كیش هه‌بێ، ده‌‌كرێ به وێنه‌ی داپیره‌یه‌كی قژ سپی یان كچێكی شیرن بێت! ڕۆڵه‌م، ئه‌گه‌ر كچ بیت، شه‌ڕێكی گه‌وره‌ت له پێشه تا بتوانی بسه‌لمێنیت ئه‌و ڕۆژه وا "حه‌وا" سێوی مه‌منووعی له‌دار كرده‌وه، گوناح له دایک نه‌بوو، به‌ڵكوو جوانترین ڕووداوی ژیان سه‌ری هه‌ڵدا كه پێی ده‌گوترێت "یاغی بوون".



Comments: Post a Comment


www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------