December 12, 2006
مامۆستا فه‌رمووی: ئیسلام دینی کوردانه، دوور بین له ته‌قلیدی کوێرانه و له مۆدێلی بێگانه! ***** به‌رنامه‌ی ڕادیۆیی: " دهروازدهی شه‌ریعه‌ت"، ڕۆژی سێ شه‌ممه، 2006-10- 10 سلێمانیه: - ناوم دایکی ژیانه. له ته‌مه‌نی سێنزده ساڵی شووم کردووه و ئێستا بیست و دوو ساڵم دوو منداڵم هه‌یه. مێرده‌که‌م به‌ته‌مایه ژنی دووهه‌م بێنت. ده‌زانم ئایه‌تی قورئان هه‌یه له‌م باره‌وه و من باوه‌ڕی ته‌واوم به‌م ئایه‌ته هه‌یه ... به‌ڵام مێرده‌که‌م خۆش ده‌وێت و مل که‌چی ده‌که‌م و نامه‌وێ خۆشه‌ویستم ده‌گه‌ل که‌س به‌ش بکه‌م، بۆیه ڕێگه‌ی پێ ناده‌م ژنی دووهه‌م بێنێت. زۆر ده‌ترسم تووشی تاوان بم. ئایا گوناحم کردووه که ڕێگه‌ی پێ ناده‌م؟ مامۆستا: ئه‌گه ڕێی لێ بگرێت گوناحبار ده‌بێت، ئه‌گه‌رچی ناتوانێ ڕێی لێ بگرێت... که مێرده‌که‌ی خۆش ده‌وێت ده‌بێ حه‌ز و مه‌یلی مێرده‌که‌ی له به‌رچاو بگرێت و به دڵی ئه‌و بکات ... هه‌ر چه‌نده ئه‌و ژنه هه‌ر ناتوانێ ڕێ له مێرده‌که‌ی بگرێت... شه‌رع ڕێی به ژن نه‌داوه ... ***** - به‌رێوبه‌ری به‌رنامه: مامۆستا گیان بڵێێ وروژاندنی باسی فره ژنی له هه‌لومه‌رجی ئێستای کوردستان به به‌رژه‌وه‌ندی کێیه؟ خۆ ئێمه کێشه‌ی گه‌وره‌تری نه‌ته‌وایه‌تمان هه‌یه ... مامۆستا: ئێمه له کوردستان گرفتی فره ژنیمان نییه. یانی فره ژنی گرفت نییه! ***** - گوێگرێک: ئایا به پێی شه‌رع قه‌ناعه‌تی ژنی یه‌که‌م بۆ هێنانی ژنی دووهه‌م واجبه؟ مامۆستا: وه‌للا هیچ ژنێک ڕازی نابێ ژنی دووهه‌می به سه‌ر بێت. پیاو باشتره قه‌ناعه‌تی پێ بێنێت. له سه‌دی په‌نجاش قه‌ناعه‌تی پێ بێنێت خراپ نییه. هه‌ر به قسه‌ش بێ خراپ نییه، خۆ ژن به شتێكی به‌سیت دڵخۆش ده‌بن ... ئه‌گه قه‌ناعه‌تیشی نه‌کرد، پیاو له سه‌ر ئیزنی ژن پێویست ناکات ڕاوه‌ستێ. ***** - مامۆستا: شه‌رع ڕێگه‌ی داوه کچ و کوڕ یه‌کتر ده‌ست نیشان بکه‌ن. به‌ڵام عیلاقه‌که درووست نییه. که کچ و کوڕ پێکه‌وه بوون، شه‌یتان که‌سی سێهه‌میانه و زلله‌ی گوناحیان لێ ده‌وه‌شێنیت ... ***** - گوێگرێک: مامۆستا گیان پیاوێک دوو ژنی هه‌یه و ئه‌و دوو ژنه‌ی بۆ خۆشی دڵی خۆی هێناوه. شه‌وانه ئه‌م پیاوه له نێوانیاندا ده‌خه‌وێت و کاری شه‌رعیان ده‌گه‌ڵ ده‌کات. ئایا گوناحه؟ مامۆستا (که جوان دیاره زاری پڕ بووه له ئاو): مافی شه‌رعی خۆیه‌تی بۆ خۆشی خۆی دوو ژنی هه‌بێت و که له نێوانیاندا ده‌خه‌وێت زۆر شتێکی جوان و پیرۆزه و دیاره ته‌بایی و خۆشه‌ویستی و عیداله‌تیان له ناودا هه‌یه. به‌ڵام کاتێ کاری شه‌رعیان ده‌گه‌ل ده‌کات باشتره ژنه‌كان یه‌کتر نه‌بینن و په‌رده‌یه‌کیان له نێواندا هه‌لواسن، چوونکه مه‌کرووهه ... (مامۆستا لێره ئاوی زاری به ئیشتیاوه قووت ده‌داته‌وه) به‌ڵام شتێکی جوانه که له نێوان هه‌ردوویاندا ده‌خه‌وێت... با کاتێ "کاری سه‌ر جێ" ده‌که‌ن، چاو له یه‌کتر نه‌که‌ن!!! ****** به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه: سوپاسی به‌ڕێزاتان ده‌که‌م مامۆستا. خوا پاداشی کاری خێرتان بداته‌وه و نمووونهتان زۆر بێت و گوێگرانی به‌ڕێز سڵاوی خواتان به سه‌ردا بڕژێت! مامۆستا: هیوادارم پیاوان به یه‌ک ژن و دوو ژن و سێ ژن و ... بتوانن عیداڵه‌ت ڕه‌چاو که‌ن و له شه‌رع لانه‌ده‌ن كه خوا ده‌گه‌ڵیانه...
Comments:
Post a Comment
|