December 11, 2006
له‌ت و په‌ت: گوتی "کۆنه به‌عسییه"، گوتی دوای ڕاپرهرینهکه پارتی "حیمایه‌ی" بۆ کردووه ومانگانه شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت. گوتی منیش خۆم شانزده ساڵ پێشمه‌رگه بووم، ئێستاش به‌م ته‌مه‌نه‌وه سایه‌قی ده‌که‌م و ڕوبعێکی ئه‌و کۆنه به‌عسییه مه‌عاشم نییه! **** ده‌ڵێت بڕوانه له‌یلا، ئه‌وه‌ش بابا گورگور. ده‌ڵێت خاک نییه، ئالتونه. ده‌ڵێت کوردستانه و له سه‌ر نه‌وت خه‌وتووین و ... ده‌ڕوانمه بابا گورگور. چاوم ده‌که‌وێته ئه‌و کوڕه منداڵانه‌ی له سه‌ر جاده ڕیز وه‌ستاون و گۆنایان له سڕی سه‌رما سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه و به‌نزین ده‌فرۆشن و بیرده‌که‌مه‌وه " مناڵێکی چاوگه‌شی کورد له برسا مرد!" **** له دایکبووی 1980، دایکی چوار منداڵ. ته‌مه‌نی دوانزده ساڵ بووه به زۆری ده‌یده‌ن به شوو. خۆی ده‌ڵێت "حه‌زم له کوڕێکی هاوسێمان ده‌کرد. که پێێان زانین، به زۆری دایانم به پیاوێک یانزده ساڵ گه‌وره‌تر وله شارێکی تر. گوتی باوکم له ئه‌نفالدا چوو. مام بریارده‌ر بوو" . ده‌پرسم بۆ لێره‌ی؟ ده‌ڵێت "خه‌یانه‌تی زه‌وجی". ده‌ڵێم ده‌گه‌ڵ پیاوی تر بووی به‌ڕاست؟ ده‌ڵێت دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه ئه‌و کوڕه‌ی حه‌زم لێ ده‌کرد له بازاری شار دیمه‌وه. گوتی سواری ئوتومبیله‌که‌ی بووم و برای مێرده‌که‌م دیمانی و تله‌فوونی بۆ مێرده‌که‌م و ئاسایش کردبوو." ده‌ڵێت ئێستا مێرده‌که‌م هه‌فتا وه‌ره‌قه‌ی* ده‌وێت سولحی ده‌گه‌ڵ بکات. براکه‌شم دوو ده‌فته‌ر* و ژنێکی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مانکوژێت. ده‌ڵێم دادگا؟ ده‌ڵێ من دان به خه‌یانه‌ت داناهێنم. نه‌مکردووه. ئه‌گه‌ر بڵێم خهیانتی زهوجیم کردووه ده‌بێ سێ ساڵ له حه‌بسدا بم. ده‌پرسم خۆت چیت ده‌وێت؟ ده‌ڵێ حه‌ز ده‌که‌م "ته‌لاق بدرێم" تا مێرد به‌و کوڕه بکه‌م که حه‌زی لێ ده‌که‌م. ده‌پرسم کوڕه له کوێیه ئێستا؟ ده‌ڵێ ئه‌ویش هه‌ره‌شه‌ی کوشتنی له سه‌ره، خۆی شاردۆته‌وه. گوتی مامم خۆی یه‌کێتییه، ده‌ستی ده‌ڕوا... *** کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک ژنی چالاکی ڕێکخراوه‌ی ژنانه. له یه‌کێک له ژووره‌کانی پارله‌مانی هه‌رێمی کوردستان. دوو ساعه‌تیان ته‌رخان کردووه باسی "فره ژنی" بکه‌ن. قسه له سه‌ر نه‌مانی فره‌ژنی نییه. قسه له سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و ژنانه پێشنیاریان چییه تا مه‌رجه‌کان قورس‌تر بکه‌ن پیاو نه‌توانن به ئاسانی ژنی دووهه‌م و ... ماره بکه‌ن. یه‌کێک له ئیسلامییه‌کان به نوێنه‌رایه‌تی هاوڕێکانی ده‌ڵێت "فره‌ژنی له به‌رژه‌وه‌ندی ژنان دایه. ژنانی ئه‌نفال و پیره کچان به فره‌ژنی نه‌بێت، ده‌مێننه‌وه. بیرده‌که‌مه‌وه له‌و پیاوانه‌ی ژنی دووهه‌م ده‌هێننه‌وه سه‌ر ماڵ، چه‌ند که‌سیان ژنێکی ئه‌نفاڵ یان "پیره کچێکی" هێناوه؟ وا نییه زۆربه‌ی کات ژنی دووهه‌م له ته‌مه‌نی کچه بچووکه‌که‌ی پیاوه‌که دایه؟ ژنی ڕێکخراوه‌یه‌ک ده‌ڵێ " ئه‌ی ژن که ناساز بوو، منداڵی نه‌بوو، پیاو چی بکات ئه‌گه ژنی دووهه‌م نه‌هێنێت؟ بیرده‌که‌مه‌وه ئه‌ی ئه‌گه پیاوه‌که ناساز بوو و منداڵی نه‌بوو، ژن چ مافێکی هه‌یه؟ ژنێکی تر پێشنیار ده‌کات با هه‌ر پیاوێک ژنی دووهه‌می ژنێکی ئه‌نفاڵ یان "پیره کچ" بوو، حکومه‌ت پارچه زه‌وییه‌کی پێ بدات! که‌سێک وه‌بیریان دێنێته‌وه سه‌دامیش کارێکی ئه‌وهای کرد. بیرده‌که‌مه‌وه نرخ له سه‌ر مرۆڤ داده‌نێن! **** گه‌نجه! دڵنیام بێ ئه‌و هه‌موو سوور و سپیاوی رووخساریشی هه‌ر جوانه. خوێندکاری زانکۆیه. خۆی که باسی خۆی ده‌کات ده‌ڵێ "کچێکی ڕوناکبیری وه‌ک من ..." قسه له سه‌ر په‌یوندی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری ژنان، خوێنده‌واری ژنان و ئازادی ژنانه. گه‌راوه گوتی: " من کچێکی خوێنده‌وارم. سبێی شوو بکه‌م کوڕه ده‌بێ به قه‌د باڵای خۆم ئالتونم بۆ بکڕێت..." ***** کوڕێکی گه‌نجه. ژنی هێناوه‌وه و جیابۆته‌وه. بیری هه‌نده‌رانی هه‌یه. له کوردستان ماندوو بووه. هه‌موو جارێ لێی ده‌بیستی که ده‌ڵێت: " ئه‌وه که‌ی وڵاته!؟". نازانم باسی چیان ده‌کرد، بیستم گوتی:" من؟ نا من قه‌ت بێوه‌ژن ناخوازم. ده‌بێت کچ بێت و کچی عائیله‌یه‌کی باش و ناسراو بێت" ده‌ڵێم خۆ تۆ خۆت "بێوه پیاوی" بۆ ده‌بێت کچێک به تۆ ڕازی بێت؟ ده‌ڵێ ئاخر من پیاوم و ژن جیاوازه! ده‌ڵێم ئه‌ی حیسابی خۆشه‌ویستی ناکه‌یت؟ ئه‌ی ئه‌گه ڕۆژێک که‌سێکت خۆش‌ویست بێوه‌ژن بوو چی ده‌که‌ی؟ گوتی: " به هیوای خوا قه‌ت شتی وا له من ناقه‌ومێت!" گوتم" به ته‌مای خوا! ****** وه‌ره‌قه‌یه‌ک یانی سه‌د دۆلار ده‌فته‌ریک یانی ده هه‌زار دۆلار
Comments:
Post a Comment
|